KDC

لەیادی 39ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان100,ڕوفاتی تر بە خاکی نیشتمان ئاشنادەبنەوە

سۆران حەسەن

ئەمساڵ یادی ئەنفالی بارزانییەکان لە خۆگرتنی 100ڕوفاتی تر بە خاکی نیشتمان لە بارزانی سەر بڵند ئاشنا دەبنەوە

ئەنفال زامێکە سارێژ نابێت ،نەوە بەنەوە تاوانی مێژووی ڕەشی داگیرکەران دەگێڕنەوە ،ساڵانە برینەکان دەکولێنەوە و فرمێسکی کەس وکارییان سەرلە نوێ بۆ مێژوو شایدی دەدەنەوە


ئەنفال ..ناوی یەکێکە لە سورتەکانی قورئان باس لە دابەشکردنی دەستکەوتەکانی دوای شەڕ دەکات ،ئەنفال بەمانای ئەم سەردەم واتە جینۆساید و کۆمەڵ کوژی کورد دێت

تاوانی ئەنفال بەدەستی ڕژێمی لە ناچوو پێشووی ئێراق ،کە بە چەند قۆناخيک لەنێوەندی شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران جێبەجێیکردووە ،کە بۆتە هۆی خاپورکردنی 4500گوند و ئاواییەکانی کوردستان و کۆمەڵکوژی 182هەزار هاوڵاتی کوردستان کە زۆربەیان ژن ،منداڵ بوون

ئەم تاوانی ئەنفال بەفەرمانی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی ئێراق بەشداری سوپای ئێراق ئەنجام دراوە ،هەرچەندە وڵاتانی سوید ،بەریتانیا و نەرویج تاوانی ئەنفالیان بە جینۆساید ناساندووە ،بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێراق ئەم تاوانەی بە کۆمەڵکوژیان نەناسندووە ، کەلەسەر دەستی ڕژێمی پێشوو و سوپای ئێراق ئەنجام دراوە

لەیادی ئەنفالی بارزانییەکان ڕژێمی پێشووی ئێراق ،39 ساڵ پێش ئێستا لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31.07.1983 بەهێزێکی زۆری سوپای ئێراق هەڵیانکوتایە ئۆردگا زۆرەملێکانی قوشتەپە،بەحرکە و هەریر هەشت هەزار هاوڵاتیی سیڤلی بارزانیان بەشێوەیەکی زۆرملێ بێویژدانانە ڕاپێچی بیابانەکانی خواروی ئێراق و بێسەرشوێن کرد ، تا پرۆسەی ئازادی ئێراق ،سۆراخیان لە گۆرەبەکۆمەڵەکان دۆزرانەوە

لەکۆتایی ئەوەی هەیە ،بکەرانی ئەم کۆمەڵ کوژییە مێژووییە دژ مررۆڤایەتییە بەسزایی یاسایی خۆیان گەیشتوون ،سەربەرزی و شکۆمەندی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان ماوەتەوە ،هەرچەندە هەمیشە لە جێی خەندە ساڵانە فرمێسکی چاوەڕوانیان وشک نابێت ،بەڵام دڵ پڕ هیوان بۆ ئاشتی و سەربەرزی کوردستان ،هەمیشە بە بەرزی و شکۆمەندی ئاڵای کوردستان گەشبین و ئارام بەخشن بە ئازادی کورردستان

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنسێرتێک دەکرێت

nusar1

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

nusar1

نەمسا: سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW