KDC

کاریگەری بە خێوکاران یان سۆشیال میدیا لە نەوەی داهاتوو…


‎هەوارخان سەید موراد

‎ئەمڕۆ قۆناغەکانی ژیان کردن بە چەشنێک جیاوازی دەبینرێت لەگەڵ سەدەکانی ڕابردوودا ، کە لە کۆن بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست لەسەر پێوەری پەروەردەی دروستی ماڵبات بوو، کە بەخێوکاران بەپەرۆش بوون لە هۆنینەوەی نەوەیەکی تەندروست لە زانست و پەروەردەیی بۆ کۆمەڵگا ، لەگەڵ ئەمەش کە ژیان کردن لە ڕابردوو لەوپەری دژواری و سەختی دابوو لە رووی ماددی و مەعنەوی بەڵام بەخێوکاران ئەرکی خۆیان لە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگا لە پێشکەش کردنی نەوەیەکی پڕ لە ئەدای شارستانیەتیی کەمتەرخەم نەبوون ، بەداخەوە ئەمڕۆ لەگەڵ تێپەربوونی رۆژگار و پێشکەوتنی تەکنەڵۆجیا بیر و بەهای مرۆڤایەتی خەریکە بەرەو هەڵدێر بچێت ، کە بەجۆرێک خەریکە تەکنەڵۆجیا سەنگی بەخێوکاران کەم بکاتەوە ، هێزی تەکنەڵۆجیا بە نمونەی ”سۆشیاڵ میدیا ” کاریگەری زیاترە لە هێزی ماڵبات لەسەر فکر و ئایدۆلۆژیای نەوەکانی داهاتوو .
‎پرسیار دەکەم ، سۆشیاڵ میدیا نەک لە کوردستان بەڵکو لە تەواوی جیهان ریشەی کردوە ، بەڵام فەرهەنگ و ئەدای شۆشیاڵ میدیا لە کوردستان پێوەرێکی ئەکادیمیە یان هەرەمەکی؟
‎بێگومان پێوەرێکی هەرەمەکی ە ، خۆش بازاریە ، کە خەریکە وەک ژەهرێکی رەش بیر و ئایدۆلۆژیایی نەوە و خێزان لە کۆمەڵگا نەخۆش دەکات ،

‎ئەو هۆکارانە چین ، کە وا دەکات سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵی بەخێوکاران ببینێت ، کە کاریگەری بەسەر ئایدۆلۆژی نەوەکان دا هەبێت


۱_ خەم ساردی بەخێوکاران لە بنیادنانی نەوەیەکی تەندروست لە زانست و پەروەردە لە کۆمەڵگا ، زێدە ڕۆیی کردنی بەخێوکاران لە جێبەجێ کردنی داواکانی منداڵەکانیان بە پەروەردەیی تەندروست دەزانن، لە مڕ ڕاهێنان کردنی پەروەردەیی، پێوەری تێچووی ماددی بۆ نەوەکان بە دروست دەزانن ، کە ئەمەش بۆ ئەوەی زیاتر منداڵەکانیان بە شتگەڵەکانی دەوروبەر سەرقاڵتر بێت وەک لەوەی هاونشینی و هاوپەروەردەیی بێت .
۲_ پەیوەست بوونی خودی بەخێوکاران لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و هۆگر بوون بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ، لەبیرکردنی ئەرکی بەخێوکارەیان لە ماڵبات و تەمبەڵ بوون لە پەروەردەی خێزان و فەرهەنگی خانەوادەیان.
۳_ بێ بەرنامەی سۆشیاڵ میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ، نەبوونی ئامانجێکی گرنگ لە ئاڕاستە کردنی کۆمەڵگا بەرەو بنیادنان و هۆشداری تاک و پاراستنی فەرهەنگ و بنەماکانی کۆمەڵگا ، بێ سانسۆری پەخشی میدیا لە گەیاندنی پەیامی ناتەندروست و تەواو پێچەوانەی خێزان و تێکدان و ئاڵۆزکردنی بیر و هزری تاک ،کە ئامادەگی بەشێک لە ڕاگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایتیەکان لە هەوای بەبازرگانی کردن بۆ پڕ کردنی ماددیی خۆیان و خاڵی کردنی هۆشداری تاک.
٤_ ڕاگەیاندن لە کوردستان وەک دەلێن (سەر قۆزی بن ئاڵۆز) کە سەرنجی تاک لە کۆمەڵگای ڕاکێشاوە کە هیچ هێزێکی خێزانی نەهێشتووە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ماڵباتی خۆی ، کە ئەمەش بەبازرگانی کردن لەسەر هزر و تاقەی تاک لە کۆمەڵگا دا.
٥_ وەک پێویست نەبوون لە زەمینەسازی بۆ گرنگی دان بە بەهرە و توانای گەنجان لەلایەن دەسەڵات و پەیوەندیدار و رێکخراو و چاڵاکوانان و بەخێوکاران، کە وا لە گەنج بکات بە پەرۆشەوە کار و چالاکی بنوێنێت و نەوەیەکی چوست و چالاک بنیادبنرێت ، نەوەک نەوەیەکی تەمبەڵ و هۆگری تۆرەکۆمەڵایەتی و تەکنەلۆجیایێکی بێ ئەنجام بێت .
٦_ ئامانجی بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان لە سەر ڕێرەوی نائومێد کردنی تاک لە کۆمەڵگا دەروات ، کە هەوڵ دەدات کار لە هزری تاک و تاقەی تاک بکات ، ماندوو تری بکات بە ووروژاندنی هەست و سۆزێکی بێ هاوسۆزی بوون تەنها بە ئامانجی دەرخستنی وێنەیەکی نەرێنی بوون و هاندانی تاک لە دەربڕینی هەستێکی توندی نائارامی کاتی،بۆ گێرەشێوێن بوونی تاک لە کۆمەڵگا و ڕاهێنانی تاک لە توند ڕەفتار نواندنی بەرامبەر بە کۆمەلگا و ناوچەنشینی خۆی دا.کە هەوڵ دەدەن پەروەردەیی نەوەی داهاتوو لەسەر بنەمای هەڵچون ئامۆژگاریان بکات،

___

کوردانی سووریا لە هاوکارییەکان بێ بەش دەکرێن

KDC

كەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و سەرۆکی كۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی كورد و كەنەدا کۆبونەوە

nusar1

ئێران: سزای بەسەر دوو هاووڵاتی کورد سەپاند

KDC
KDC

FREE
VIEW