KDC

دەریایی ناوەڕاست: شەپۆلێکی تری کۆچبەران بەهۆی لەباری کەش و هەواوە دروستبووە

سەرچاوەکانی هەواڵ لەیەک دوو هەفتەی ڕابردوو باس لە شەپۆلێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریایی ناوەڕاست بەهۆی لە باری کەش و هەواوە ڕوو لە سنورەکانی تورکیا،قوبرس ،یۆنان ،ئیتالیا و ئیسپانیا گرتۆتەوە ،کە کۆچبەران لە بەندەرکانی تونس ،لیبیا ،میسر ،جەزائیر و لوبنان هاتوون ، هەروەها ڕێگایی کۆچبەرانی نایاسایی لە تورکیاوە بۆ یۆنان زۆر زیاتر بووە

ڕێکخراوە ناحکومیەکان کەلەگەڵ کەشتییە ڕزگارکەرەکان لە دەریای ناوەڕاستدا کار دەکەن، داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە دەست بە چالاکی گەڕان و ڕزگارکردن بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن وەڵامی ئەو لێشاوی کۆچبەرانە بدەنەوە کە هەوڵ دەدەن لە هاویندا بگەنە ئەوروپا

رێکخراوە ناحکومییەکانSUS میدیتیرانی و ویس وەچ و ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور داوای گەڕانی زیاتری دەریایی ئەوروپاو هەوڵی ڕزگارکردنیان کرد لە دەریایی ناوەڕاست بدرێت،کەبەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2014 پتر لە 20 هەزار کۆچبەری نایاسایی تۆمارکراو لەدەریایی ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە

لەمبارەوە ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە کۆچبەران داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن ،هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی گیانی کۆچبەران ،کە بەپێی دواین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 907کۆچبەری نایاسایی تۆمارکراو لە دەریایی ناوەڕاست نقومبوون

جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی ئیتالیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کەناراوییەکان ڕێگایان بە کەشتی (جیوبارنیس) دا ،کە نزیکەی 659کۆچبەری هەڵگرتبوو لەنگەربگرێت ،هەروەها لەشاری سالیرنوو کەناری ئیتالیا کەشتی (ئاوشن فاکینگ) 387 کۆچبەری تر کە لە باکووری ئەفریقاوە هاتبوون لەنگەریگرت
لە یۆنانیش دەسەڵاتدارن نزیکەی 100کۆچبەریان ڕزگارکرد ولەگەڵ دەستگیرکردنی 5کەس بە تۆمەتی ڕێبەریکردنی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایان کردبوو ،هەروەها دەستگیرکردنی دوو کەسی تر بە هەمان تۆمەت لە دورگەی کاریۆس ،کە زۆربەی کۆچبەرانی نایاسایی خەڵکی ئەفغانی ،ئێرانی و تورکیان بوون . کەناراویەکانی ئیسپانیا بە ئاشکرا بەلەمی بچووکی کۆچبەرانی نایاسایی بەدیدەکرێن ،لەگەڵ هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی دەسەڵاتداران بۆ سنوردارکردنی کۆچبەران بەکاریدەهێنن

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

nusar1

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW