KDC

ئەمەریکا : نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی ژیان کۆبووە

مستەر کورد ..

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی نوێنەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا ، بۆ ناساندنی کۆنفیدراسیۆن و تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان، ڕەحیم ڕەشیدی لەگەڵ جاشوا گاڤەرنێڵ نوێنەری رێکخراوی ژیان لە ئەمریکا کۆبووە.


لەو دیدارەدا مستەر کورد بە وردی پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کۆنفیدراسیۆنی شیکردەوە، هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا داوای کرد رێکخراوی ژیان و هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بێنەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی تاکوو باشتر بەرنامەو کارەکانیان بەرەوپێش ببەن…
لای خۆیەوە نوێنەری رێکخراوی ژیان وێرای دەربرینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارەو بەرز نرخاندنی بیرو دیدەکانی نوێنەی کۆنفیدراسیۆن، بە تێروتەسەلی لەسەر بەرنامەو پرۆژەکانی رێکخراوەکەیان لە بواری مافەکانی مۆرڤ دا قسەی کرد، هاوکات باسی لەوە کرد رێکخراوی ژیان و هاوپەیمانەتیەکەیان خۆشحاڵ دەبن بەوەی لە نزیکەوەو لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کار بکەن و لەم بارەوە پێشنیارو خواستەکانی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ هاوپەیمانەتیەکەیان باس دەکات.


هاوپەیمانی بۆ قەربووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR، هاوبەندیەکە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوەو ٣١ رێکخراو تێیدا ئەندامن کە کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی لە خۆدەگرن. ئەوان وێکرا داوای قەرەبووکردنەوەی گشتیی بۆ رزگاربووانی تاوانی دڕندەیی لە شەڕی داعشدا لە عێراق دەکەن. ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە هەوڵ دەدات بە دوای دابینکردنی هاوبەشی پاڕێزراودا دەگەڕێت کە سکاڵاکانی ڕزگاربووانی سەر بە هەموو گرووپە زیانلێکەوتووەکان (یەزیدی، تورکمان، شەبەک، کاکەیی، مەسیحی، شیعە، سونە و ئەوانی تر) وەک پێویست لە ئاستی جیهانی دا بکەوێتە بەرباس.
هەروەها هاوپەیمانییەکە تێدەکۆشێت بۆ گەیشتن بە ڕاهێنانی پێشکەوتوو و ئاماژەدان بە ستانداردە جیهانییەکان و فێربوون لە هەڵە و سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکانی تری پاش ململانێی چەکداری داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە عێراق.

___

هۆڵەندا: کوردستانیانی ئەو وڵاتە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەنەوە

nusar1

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی و پێکەوەژیانی کرد

nusar1

ژمارەی تانە و سکاڵاکان ئاشکرا دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW