KDC

یەکێتی ئەوروپا : :بۆ ناساندنی ناسنامەی کۆچبەران ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر

یەکێتی ئەوروپا، بەپێی پەیماننامەی کۆچ و پەنابەری، لە ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی ناساندنی ناسنامەی کەسایەتی بۆ کۆچبەرانی نایاسایی توندتر دەکات، بەتایبەت کە داوای پەنابەری لە وڵاتانی جیاوازی یەکێتی ئەوروپا دووبارەدەکەنەوە، هۆکاری ئەم ڕێککارانەش بۆ مەترسی ئاسایش دەگێڕنەوە، هەروەها بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و تیرۆرستان، کە لەدەست یاسا هەڵاتوون و بەناوی دیکەوە داوای مافی پەنابەری دەکەن.

بەڵام ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە مافی کۆچبەران و پەنابەران نیگەرانن لە ئاڵوگۆڕکردنی پێناسەی کەسایەتی کۆچبەران و، بەهۆکارێکی پێشلکاری ئازادییە مەدەنیەکان ناوزەندی دەکەن.

لەمبارەوە راپۆرتی ستایت وۆچ State Watch ، ماڵپەڕێکی تایبەتە بە چاودێریکردنی ئازادییە مەدەنییەکان لە یەکێتی ئەوروپادا، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەندێک گۆڕانکاریان بۆ ئەو زاراوەیە کردووە و، بەکاریان هێناوە بۆ دەستنیشانکردنی فایلە دیاریکراوەکان، هەمانکات جێگرتنەوەی دەستەواژەی هەڕەشە بۆ ئاسایشی ناوخۆ بەکاردەبرێت، کە پێشلکردنی ئازادییە مەدەنییەکانە.

لەلایەکی دیکەوە یاسادانەر و یاساناسانی ئەوروپا کە داکۆکی لە هەموارکردنەوەکان و گۆڕانکاییەکان دەکەن ، گفتۆگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە دەکرێت زۆر کەس لەنێو کۆچبەران وەک توانبار پۆلێن بکرێن و، ئەو کەسانە لەوانەیە مەترسی ئەمنی دیاریکراو بۆ وڵاتانی پەیوەندیدار دروست بکەن.

لە میانەی گفتوگۆکانی تایبەت لەوبارەوە لە کۆنسیۆنی باڵای پەنابەران UNHCRدا، بە پێویستی زانی کە لایەنەکانی سیستەمی دادوەری تاوانکاری (ئەوروپا) بە سیستەمی پەنابەری و کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا ببەسترێتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەری دوورخستنەوەی ئەو کەسانە هەبێت کە بە مەترسیەکی ئەمنی بۆ وڵاتان دەزانن.

سۆران حەسەن

___

شارەوانی سوید پەنا دەباتە بەر “دەنگی ترسناک” بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شەوانەی هەرزەکاران

KDC

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC

ئیسرائیل: تەنیا رێگە بۆ نەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی رێگای سەربازییە

KDC
KDC

FREE
VIEW