کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) ڕایگەیاند، داواکاریی سەرنشینەکان بۆ گەشتی ئاسمانی بە لاوازی دەمێنێتەوە بە بەراورد بە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی پەتا ، هاوکات ئەوەی ئاشکرایە ، لە مانگی ئایاری 2021دا داواکاری 63٪ بووە ، بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگ دوو ساڵ لەمەوبەر
IATA ئەوەشی خستەڕوو کە گەشتی نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر ئەو سنوردارکردنانە هەیە کە زۆر زیاترن لەگەشتکردن لەناو بازاڕە ناوخۆییەکاندا ، وەک چین و ڕوسیا . بەڕێوەبەری گشتی فیدراسیۆن داوای لە حکومەتەکان کرد کە باشتر هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەن بۆ پشتگیری لە چاککردنەوەی کەرتی فڕۆکەوانی .