KDC

سوید: ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فرێدریک مالم دەکات

ڕۆژی چوارشەممە گوڵبەند ئازاد قەرەداخی ئەندام لیژنەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فرێدریک مالم ئەندام پەرلەمانی سویدی کرد

لەدیدارێک دا کەلە نوسینگەت تایبەتی فردێک مالم بەڕێوەچوو ،گوڵبەند باسێکی کورتی ناوەندی ڕەوەندی کودستانی و هەوڵەکانی بۆ لێکنزیکردنەوەی و دیدار و چاوپێکەتن لەگەڵ دۆستانی خەڵکی کوردستان کرخ ،تا ئەو ئاشنایەتی و دۆستایەتییە لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانیش بەردەوام بێت

فرێدریک مالم، کەسیکی شارەزایە لە کاروباری کوردستان و خۆی بە هاوڕێی نزیکی کورد و کوردستان دەزانێت، چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و، چاوی بە سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووە.

له‌ هه‌موو ئه‌و یاد و مەراسم و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ رێكده‌خرێت، فرێدریك مالم ئاماده‌یه، وەکیادی (رێبەندان، نەورۆز، یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، كۆبوونەوەكان بۆ ریفراندۆمی 2017، ) و هتد..

بەهۆی هەڵوێست و وتارەکانی خۆشەویستی زۆری کوردانی بۆ لای خۆی راکێشاوە، ئەو لە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان تێدەگات، هەروەها زانیارییەکی زۆری لەسەر مێژوو و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی بزوتنەوەی ڕزگارخوازی گەلانی ناوچەکە دەبێتەوە هەیە .

جێی ئاماژەیە فرێدریک مالم، سەرۆکی تۆڕی ڕیکسداگ بۆ کوردستانە و، زۆرجاریش لە وتارەکانی ڕیکسداگدا کورد دەهێنێتە پێشەوە،هەروەها بەنیازە بۆ جارێکی تر لە هەڵبژاردنی مانگی نۆی ئەمساڵ خۆی لەسەر لیستی پارت لیبڕاڵ کاندید بکاتەوە

لەکۆتاییدا هەردوولا بڕیاریاندا کەئەم دیدار و چاوپێکەتنانە بەردەوام بێت.

گوڵبەند ئازاد قەرەداغی

2022/8/10

___

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

nusar1

شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوو لە ئەمەریکا دەکات

nusar1

کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکایان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW