KDC

بۆ هەورامان

لەتیف عومەر..


پێم دەڵێن هۆ لالۆی ڕێبوار
ڕێبوارە هەورامانییەکە
وێت لە پەڵەێ کام وەنەوەشەیت
لە کام کوێستانی شاخاویت
لەکام پێپلیکەی بەردەڵانی هەڵشاخاویت
بەکام دەربەند گوزەرت کرد
ئازیزانم
من ڕێبواری نەئەمدیوم و
نە ئەمدیوم
شانم بەندی پەستەکێکی
یەک وەتەنە
یەک پەڵەخاکی ڕەنگینە
هۆ هەورامانی خۆڕاگرم
وە چەمی دەلێن وە هاژەی زەڵم
بەدارستانی دارو بێداری
دامێنی جوانی کەژی لای دزڵیم
بە ملەخوردو بەرزی داڵانیم
بە سوێندی گەورەی
هەورامان تەختم
دەڵێم هەورامی زمان حاڵی خۆم
نە عێراقییەن نە ئێرانیەن
دڵ ماچۆ پەنم
وێم هەورامییەکەی کوردستانیەم .

___

لەسەر ناڕەزایەتی دەستگیکردنی چالاکوانێک، تورکیا بانگهێشتی نوێنەرانی 10 وڵات دەکات

KDC

بە ئازاری ئەم شوێنانەت بزانە تووشی جەڵتەی دڵ دەبیت

KDC

ئاماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا 4.96 ملیۆن کەس گیانی لەدەست داوە ،ژمارەی توشبووان 245 ملیۆن کەس تۆمارکراون

KDC
KDC

FREE
VIEW