KDC

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبوونەوە

لەڕێی بەرنامەی Zoomەوە، دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا کۆبوونەوە و تێیدا چەند بڕیارێک بۆ کاروچالاکییەکانی داهاتوو دران.

دوێنێ ئێوارە لەڕێی پڕۆگرامی Zoom کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەنێوان دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕاگەیاندن، ڕەحیمی ڕەشیدی، مەمێ مەمۆیی، سازان گورون و، دکتۆر نورەدین، لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، کە پێکهاتبوون لە سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند، سۆران حەسەن، شۆڕش ئەردۆگان، کاردۆ سەرباز، دکتۆر بابان ئەلیاسی، ئایدۆگان ئەینال، ڕۆنی ئایدن، هاوکات بە ئامادەبوونی هۆشیار نێروەیی کەسایەتی کوردی شاری لۆزان سازکرا.

کۆبوونەوەکە لەسەر کار و بەرنامەی پڕۆژەی داهاتوو و هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکان و دەستنیشانکردنی هەلومەرجی کۆنفراسی تایبەت بوو، کە هەریەکە لە بیروبۆچوون و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو، دواتر لەسەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، گفتوگۆی چڕ لەبارەیەوە کران.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکە، بڕیار لەسەر دروستکردنی کۆمیتەیەکی تایبەت بۆ پێشنیار و ئاگاداربوون لە کاروچالاکییەکان درا، هەروەها خۆئامادەکردن و وەرگرتنی پێشنیار بەمەبەستی بەهێزکردنی کار و بەرنامەکانی پلانی داهاتوو، کە ئامادەسازی زیاتری بۆ بکرێت.

جێی باسە، لەکۆتاییدا بەگشتی هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوانە.

___

چالاکیەکانی مانگی 05 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

فرۆکەیەکی چینی بە 133سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

nusar1

روسیا پێش کاتژمێر سفر هێزکۆدەکاتەوە و پۆتینیش زمانی نەرم بەکاردنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW