KDC

مەکدۆنیای باکوور: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک نزیکەی 35 کۆچبەر برینداربوون

لە مەکدۆنیای باکوور، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، کە نزیکەی 50 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، ژمارەیەک لە کۆچبەران بریندار بوون و ئەوانی دیکەش بۆ بنکەی چاودێری کۆچبەران گوازرانەوە.

پۆلیسی مەکدۆنیا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر، کە هەڵگری نزیکەی 50 کۆچبەری نایاسای بووە، لە ڕێگای باکووری مەکدۆنیا، کە پێدەچێت لە یۆنانەوە هاتبن، وەردەگەڕێ و نزیکەی 35 کۆچبەر بریندار دەبن.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە، کە 49 کەس لە ئوتۆمبێلەکەدا بوون، کە لەکاتی پێکداداندا لەنزیک گوندی مارڤینچیی باشوور، بریندار بوون و یەکێ لەو کۆچبەرانە لە دۆخێکی مەترسیداردایە، بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە ڕوونبکاتەوە.

لەم بارەوە سایتی مهاجر نیوز بڵاویکردەوە، کە بریندارەکان گوازروانەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیکەش بۆ بنکەی چاودێری کۆچبەران، لەوێدا چاوڕێدەکرێت بۆ یۆنان بگەڕێندرێنەوە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی بڵاوبوونەی پەتای کۆرۆنا و ڕێککارەکانی داخستن، ماوەی دووساڵە ڕێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کەمی کردبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەمانی ڕێککارەکانی داخستن و ئەو شەپۆلە گەرمایەی وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە، شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران لە هەموو لایەک دەستیپێکردووە، هاوکات ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران بەهۆی مەترسییەکانەوە بوونەتە قوربانی و، دەستی ململانێی نێوان سنووری وڵاتەکان.

س،ح

___

دوای ئازادکردنیان لە لایەن ئیتڵاعاتەوە، کچە مێرمنداڵێک هەوڵی خۆکوشتن دەدا 

KDC

ده‌یان كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ریك بوو بخنكێن له‌ مردن رزگار كران

KDC

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

nusar1
KDC

FREE
VIEW