KDC

نەورویج: ئەو پەنابەرە کوردانە ی سوید وەردەگرێت ،کە مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ تورکیا هەیە


بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری نەرویج ڕایگەیاند :ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لە گۆشەگیری یان ڕادەستکردنەوەی تورکیا هەیە، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.
سەرەتای هاوینی ئەمساڵ، سوید و فینلاند بە داواكاریەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەزامەندیان دەربڕی. بەپێی ئاماژەکانی تورکیا، سوید رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رادەستکردنەوەی ٧٣ کەس کە تورکیا ئەوان بە (تیروریست) ناو دەبات!
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری نەرویج ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە نەرویج ئەو پەناخوازە کوردانە وەربگرێت کە ترسیان لە ڕادەستکردنەوە هەیە. بەڵام ئەم کەسانە دەبێت وەک پەناخواز ناویان تۆمار بکەن و داوای مافی پەنابەری بکەن.
رۆژنامەی کلاسکامپێن لەم پێوەندیەدا و لەزاری Zahl Kvakland بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری نەرویجەوە دەهێنێت:
“ئەو کەسانەی لە نەرویج داوای مافی پەنابەری دەکەن، داواکارییەکەیان بە شێوازی ئاسایی هەڵدەسەنگێندرێت. لەو حاڵەتەدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری نەرویج ڕاستییەکانی کەیسەکە بە پێی مەرجەکانی یاسای پاراستنی پەنابەران هەڵدەسەنگێنێت تاکوو داواکارییەکەیان پەسەند بکرێت”.
شیاوی باسە لە ڕۆانگەی شارەزاێانی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای پەنابەرانەوە ئەم مەرجەی تورکیە بە واتای لاوازبوونی توندی سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ لە هەموو وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەبێت.
بە وتەی مامۆستای یاسا “تێرجە ئاینارسن” کە شارەزای یاسای نێودەوڵەتی و یاسای پەنابەرانە، نەدەبوو دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دیکەی ناتۆ هەرگیز ئەو جۆرە ڕەشبگیری و مەرجە نایاساییانەیان لە لایان تورکیەوە بو ئەندامێتی ناتۆ لە تورکیە قبوڵ بکردایە.
ئاینارسن دەڵێت لە ڕوانگەیەکی گەورەترەوە ئەم مەرجەی تورکیە بە واتای لاوازبوونی توندی سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەبێت.

مەسعود ناسری..نەرویج

___

فایزەر داوای پێکوتەی کۆرۆنا بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ دەکات

nusar1

سەرۆکوەزیرانی چەند وڵاتێک سەردانی کیێڤ دەکەن

nusar1

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW