KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

بەبۆنەی ٧٦ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکیان ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، کە وێڕای پیرۆزبایی، دەخوازن ئەو یادە ببێتە هاندەر بۆ بەهێزکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز/ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ب/ پەیامی پیرۆزبایی

لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و هەموو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ئەو پارتە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکات، کە ئەوەش بەرهەمی زیاتر لە حەوت دەیەی ئەو پارتە و گەلی کوردستانە.

دووبارە پیرۆزە و بە هیوای وەدی هێنان و گەیشتن بە ئامانجی گەورەتر، کە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

16ی8ی2022

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینیا دەکات

nusar1

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد -کەنەدا کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW