لە ئەنجامدا بە کارێکی ” سەرسوڕهێنەر ” وەسف کرا ، پزیشکە ئەڵمانەکان بە سەرکەوتوویی چارەسەری نەخۆشێکیان کرد کە ئەویش نیشانە درێژخایەنەکانی دوایی کۆرۆنا بوو . نیشانەکانی کۆرۆنا “لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا” دیارنەمان ، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەکانی دەرمانە “سیحراویەکە ” رەنگە بەم نزیکانە زۆر گۆڕانکاری لە ئاراستەی مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا دەگۆڕێت .
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە جیهان بەهۆی پانتای کۆروناوە هەناسەی خۆی ڕاگرتووە ، کە ژیانی خەڵکی سەرەو ژێر کردووە بەپێی دوایین ئامار، لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 4 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمە لە کاتێکدا کە زیاتر لە 184 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشبونیان بە کۆکۆرۆنا تۆمارکراون .
مەترسی ڤایرۆسی CORONA نەک هەر دەبێتە هۆی مردنی خەڵک ، بەڵکو نیشانەی درێژخایەنیش بەجێ دێڵێ ( ئاستەنگی لە هەناسەدان ، هیلاکبوونی بەردەوام و کۆکەو کێشە لە بۆن و تام ، ھتد …) و ماوەی چەند مانگێکیش بۆ ئەو کەسانە درێژە دەکێشیت کە لەو نەخۆشییە چاک بوونەوە ، بەڵام ئەم داھێنانە پزیشکیە ، ڕەنگە ئەم دۆخە بەزوویی بگۆڕێ .
وەک یەکێک لە یەکەم ھەنگاوە کەم وێنەکان لە جیهاندا ھەژماردەکرێت ، پزیشکەکانی زانکۆی ئێرلینگنی ئەڵمانی (کە دەکەوێتە ھەرێمی بایەر ) سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی کەسێک کە نیشانە درێژخایەنەکانی کۆرۆنای هەبوو ، بە بەکارهێنانی دەرمانی دڵ ، کە پاشماوەی نیشانە درێژخایەنەکانی کۆرۆنای لە ناوبرد ، بە گوێرەی ماڵپەڕی RND ی ئەڵمانی .
زانکۆی ئێرلینگن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ” لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چاکبوونەوەیەک هەبووە ، کاتێک نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە دەرچوو هەستی بە ئاسودەیی زیاتر کردووە لە چاو دۆخی پێش وەرگرتنی دەرمانەکە ” .
ئەو کەسەش تەمەنی 59 ساڵ بووە و ھەستکردن بە بۆن و تامی بەخێرایی بۆ گەڕاوەتەوەو نیشانەکانی دیش بەرەو کەمبوونەوە ڕۆشتوون و دوایی سێ ڕۆژیش نەخۆشخانەی جێھێشتووە .
بە وتەی ماڵپەڕی (ئاڕ ئێن ئەی) نەخۆشەکە دەرمانێکی وەرگرتووە بەناوی (BC 007) کە بۆ نەخۆشەکانی دڵ بەکارکاتووە و کاری لەسەرکراوە ، بەڵام ئەنجامی سەرسوڕهێنەری بۆ نەخۆشەکە ھەبووە .