KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک بەشداری بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندن و یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکرات دەکەن 


ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک بەشدای بۆنەی ساڵوەگەڕ و یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و، بەرپرسی ناوەندەکەش بەوبۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
 
شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک بە سەرپەرشتی سازان گروون بەرپرسی ناوەند، بەشداری بۆنەی ساڵوەگەڕ و یەکگرتنەوەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد، کە تێیدا بەرپرسی ناوەندەکە وتارێکی بە ناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خوێندەوە، کە لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بە یەکگرتووی گەلی کورد دا و خۆشحاڵ بوون بە یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
 
دەقی وتارەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک
 
سه‌ره‌تا به‌ بۆنه‌ی 25 ی گەلاوێژ 77 ی هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی  تێکۆشەر، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پێشکه‌ش به‌ هه‌موو خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حزب و، بەتایبەت پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان دەکەین .
یەک رۆژهەڵات، یەک دیموکرات، لەدایکبوونەوەیەکی دوای  ١٦ ساڵ لە  دابران ئومێد بۆ یەکڕیزی و تەبایی و ھاوخەباتی لە بەرامبەر پێشھاتەکان دژ بە خواستی نەتەوەی، ئەمڕۆ ئێمەی کورد لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و تەبایی ھەیە.
لەکاتێکدا ئێمەی کوردانی تاراوگە و بەتایبەت کۆنفدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی، وەک پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و کۆکەرەوەی کوردستانیانی دیاسپۆرا تێدەکۆشێت و، لە ڕوانگەی خەمی نەتەوەییەوە باوەشی بۆ کوردستانی تاراوگە کردۆتەوە بەبێ بیر و بۆچوونی جیاواز و ئایدیۆلۆژیای جیاواز، بەو پێیەی بڕوای بە کورد بوون و پرسی نەتەوەیی و سەربەخۆبوون و ئاڵاکەی ھەبێت، دەرگا بۆی کراوەیە.
کاتێ دەڵێین یەک ڕۆژھەڵات و یەک دیموکرات، ئەوە مانای خەمخۆری و خۆشەویستیە بۆ  کوردستانی نیشتمان، کوردستانی دایک. لێرەوە پیرۆزیایی یادی دامەزراندن و دواتر یەکگرتنەوەی ھەردوو حزبی دیموکرات دووبارە دەکەینەوە و، ئومێدەواری ئەم تەیایی و پێکەوە گرێدانە قۆناغی خەبات و بەرخودان و، تێکۆشانی ڕۆژھەڵات گۆڕانکاری جیاواز و چۆنایەتی بێنێتە ئاراوە.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانفیدایی و ڕۆحی شەهیدان، قازی و قاسملو و شەرەفکەندی و سەدان گەورە ژن و پیاوی ڕێبازی دیموکرات و کوردایەتیدا دادەنەوێنین و، گیانیا فیدای کوردستان کرد، ڕۆحیان شاد دەکەینەوە و ھیوادەخوازین رێبوارانیان سەربەرز و سەرکەوتوو و، ھەمیشە سەرفرازبن بۆ گەیشتن بەڕۆژی سەربەخۆیی. 
بژی کورد بژی کوردستان 
 
 
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک

___

ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە سووریا کوشت

KDC

لە ساڵوەگەڕی دکتۆر نورەدین، ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW