KDC

وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکخراو چی بە تەندروستی مرۆڤ دەبەخشێت ؟

ئەنجامەكانی هەندێك لە توێژینەوە ئەوەیان سەلماندوە ئەو كاتەی مرۆڤ بەشێوەیەكی ڕێكخراو وەرزش دەكات ئەوە تێكڕای لێدانەكانی دڵ تەندروست و ڕێكخراو دەبێت و ئارەقكردنەوەی زۆر بەهۆی وەرزش كردنەوە كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی جەستە و مێشك .

ئەو كاتەی مرۆڤ وەرزش دەكات ئەوە هەستێكی نوێ و جیاوازی لا دروست دەبێت و جەستە دەپارێزێت لەو تێكچونانەی كە بەهۆی چونە تەمەنەوە ڕوبەڕوی دەبێتەوەئەنجامدانی وەرزش ئەم سودانە بەتەندروستی دەگەیەنن :

  1. وەرزش کردن سود بە مێشک دەگەیەنێت :
    سودێکی زۆری بۆ کارا کردنی مێشک دەبێت و فێربون خێرادەکات و نەخۆشی زەهایمەر و بیرچونەوە دوادەخات .
  2. وەرزشکردن دڵخۆشمان دەکات :
    ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە وەرزشکردن وادەکات لە پەستانی دەرونی ڕزگارمان ببێت و لەشمان ئەو هۆرمۆنانە دەردەکات دڵخۆشمان دەکات .

3.وەرزش کردن پیربون دوادەخات :
توژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە وەرزشکردنی بەردەوام پیربون بە ڕێژەی ٥ ساڵ دوادەخات و خانەکان بەردەوام نوێ دەبنەوە و خۆیان دابەشدەکەنەوە .

  1. وادەکات پێستمان جوانتر دەربکەوێت :
    کاتێک وەرزش دەکەین سوڕی خوێن بۆ ناو خانەکانی پێست زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی خۆراک و مادە سود بەخشەکان خێراتر بۆ ئەو ناوچەیە بگوازرێتەوە .
  2. لەماوەی چەند خولەکێک چەند شتێکی سەرنج ڕاکێش ڕوودەدات :
    شارەزایان ئاشکرایانکردووە وەرزشکردن هەرچەندە کەمیش بێت و سادە بێت سودی خۆیدەبێت و لە ژمارەیەک نەخۆشی بەدورمان دەکات .
  3. چارەسەری نەخۆشی مەترسیدار دەکات :
    وەرزش کردن لە ژمارەیەک نەخۆشی مەترسیدار دەمانپارێزێت، بەتایبەتیش بۆ نەخۆشی شەکرە لە جۆری ٢ و بەرزی پەستانی خوێن سودی زۆری دەبێت .
  4. خانەکانی قڵەوەی لەناودەبات :
    لەش مادەی چەوری و کاربۆهیدرات وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەهێنێت و لەکاتی وەرزشکردن بڕێکی زۆرتر چەوری دەسوتێت، بۆ ئەوەی چەوری بسوتێت برێکی زۆرتر ئۆکسجینمان پێویستە ئەمەش لەکاتی وەرزش کردن دەستمان دەکەوێت .

هیوادارم ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن بەردەوام بن و ئەوانەی ناشی کەن هەوڵبدەن ئەنجامی بدەن خۆپاراستن لەچارە سەرکردن باشترە.

شاگوڵ دڵشاد

___

گرینگترین یارییەکانی ئەم هەفتەیە

KDC

سەرۆکی مەکسیک کۆنترۆلکردنی پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

KDC

پرۆفایلی یانەی ڕیاڵ مەدرید

KDC
KDC

FREE
VIEW