KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە مامۆستایانی وانەبێژی کوردی ئۆنلاین بۆ منداڵانی تاراوگە کرد 

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە هەردوو مامۆستای خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە کرا و، وێڕای بەخشینی خەڵات و سوپاسگوزاری بۆ ماندووبوونیان، چەند بۆچوونێکی نوێش بۆ خوێندنی کۆرسی دووەم باسکران.

دوێنێ ۲۳ی ئابی ۲۰۲۲، تاهیر هەورامی، بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە مامۆستا شوکری و، مامۆستا زومەیرا کرد، ئەوەش دوای سەرکەوتن و تەواوکردنی کۆرسی یەکەمی خوێندنی ئۆنلاین بۆ ئاستی (یەک)ی منداڵانی تاراوگە، کە جێگای خۆشحاڵی و رەزامەندی خانەوادەی مناڵان و هەموو لایەک بوو، وەخۆ ئامادەکردن بۆ کۆرسی (دووەم) و، کردنەوەی ئاستی دووەمی خوێندن.

ئەوەش لە هەوڵە بەردەوامەکانی ناوەندی رەوەندی کوردستانییە بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی فیرکردن و خوێندن و ئاشنا بوونی منداڵانی تاراوگەیە بە زمانی دایک، کە هەنگاوێکی باش و کەم وێنەبوو لە شەش مانگی رابردوو، چونکە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی کورد، بەمشێوەیە گرینگی بەخوێندن و زمانی کوردی دایک بۆ منداڵانی تاراوگە بدرێت، ئەوەش سەرتا بە دەستپێشخەری و بەرنامەسازی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و، هاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، خودی جەنابی وەزیر، ئالان حەمەسەعید جێجەجێ کرا.

لەو دانیشتن و چاوپێکەوتنەدا، کۆمەڵێک پێشنیار و سەرەنج و بۆچوونی نوێ گەڵاڵەکران و، بڕیاردرا وەک بەرنامەی نوێ بخرێنە بەردەست جەنابی وەزیری پەروەردە و، هەوڵ بدرێت بەڕاوێژ و گفتوگۆ هەوڵی جێبەجێکردنیان بدرێت.

شایانی باسە، لەکۆتایی دانیشتنەکەدا، لەلایەن بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی، رێز و ستایش و خەڵات پێشکەشی مامۆستیان کرا.

___

هەنگاریا: بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

nusar1

سوید: ئافرەتێکی کورد دەبێتە سکرتێری پارتێکی ئەو وڵاتە

nusar1

پرۆفایلی تێری هێنری

nusar1
KDC

FREE
VIEW