KDC

ڕۆڵی ئافرەت

شاگوڵ دڵشاد ..

ناپلیۆن بۆناپارت كە بووە ئیمپراتۆری فەڕەنسا وتی: «ئافرەت بە دەستێكی لانكە و بەدەستێكی هەموو جیهان رادەژەنێ»،یان نووسەری ڕووسی سۆخۆملینسكی پسپۆڕ لە بواری پەروەردە دەڵێت: «ئافرەت لە پەروەردەكردنی خۆشەویستیدا ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت و نەك هەر دایكی منداڵە، بەڵكو پیاویش پەروەردە دەكات»، ؟ بێگومان لەگەڵ دەستپێكی هاتنە كایەی مرۆڤایەتیدا ئافرەت وەك بوونەوەرێكی تەواوكەر لەگەڵ پیاودا رۆڵی كاری لە پێكهێنانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا هەبووە و لە رێكخستنی خێزان و دروستكردنی پیاوی مەزنیش حاشا لە تواناكانی ناكرێ. ئەم بوونەوەرە میهرەبانە بە هەموو سەبر و ئارامی و بەخشندەیی خۆی توانیویەتی تەنانەت مێژوو بنەخشێنێت. تەنانەت لەدابینكردنی سەرچاوەی ئابووری خێزانیش ئافرەتی كورد ڕۆلێكی گەورەی هەیە، رێژەیەكی زۆری ئافرەتەكانمان بۆ باشتركردن و بەرەوپێشخستنی باری ئابووری خێزان چ لە دەرەوەی ماڵ و چ لەناوماڵ كار دەكەن، كەواتە پێویستە دایك و باوك، یان ئافرەت و پیاو بە بایەخ و گرنگییەكی زۆرەوە سەیری بەهاكانی یەكتری بكەن. هەروەها گرینگترین شت کە باسی بکەم ئەوەیە کە لەناو کورددا چەندین ئافرەت هەیە کەهە میشە کورد لەهەموو کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش شانازییان پێوە دەکەین هە م ئافرەت هەم پیاویش پێکەوە دەبنە هۆی زۆربوون بۆیە دەتوانین بڵێین تەواوکەری یەکن و دەبێت ڕێز لە هەردوو لا بگیرێ.

___

پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

KDC

سەرۆکی دوو دامەزراوەی ئاسمانی دان بە بوونی ژیان و فڕینی تەنە نامۆکان لەسەر هەسارەکانی دیکە دەنێن

KDC

لیستی ئەو وڵاتانەی پەتای کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری لەسەریان ھەبووە

KDC
KDC

FREE
VIEW