KDC

عێراق بەرەو کوێ ..؟


سوورە مەرگەیی ..


لە رابردوو دوو بابەتی ترم بەناوی عێراق بەرەو کوێ بڵاو کردوونەوە و ئەوە سێیەم بابەتە، لە هەردوو بابەتەکەشدا ئاماژەم بۆ ئەوە کردووە، کە رۆژانە بارودۆخی عێراق تێکدەچێ و رووداوەکان بەرەو چارەنووسێکی نادیاری دەبەن، تەنانەت وای لێهاتووە دوێنێ لە ئەمڕۆ باشتر بووە و ئەمڕۆش لە سبەی باشتر دەبێ.
عێراق بەدەست کۆمەڵێ کێشەوە دەناڵێنێ، ئەوە دەستوەردانی هەرێمی و نێودەڵەتی، ئەوە کێشەی نێوان سوننە و شعە، ئەوە کێشەی نێوان کورد و عەرەب، تۆ لە گەندەڵی و دزیش گەڕێ، لەناو پەرلەمان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بۆتە فڕانفڕان و هەر کەسە و ئازا بێ و زوو بەشی خۆی بفڕێنێ، لە هەموو ئەو کێشانە مەترسیدارتر، بوونی ئەو هەموو میلیشیا شیعانەیە کە لەناو حکومەت، حکومەتن و لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن و بچوکترین وەلائیان بۆ داهاتووی عێراق و خەڵکی عێراق نییە، لەوەش مەترسدارتر بە هۆی ئەو پشتیوانیە دەرەکیەی لە میلیشیاکان دەکرێ، هەر یەکێک لەو میلیشیایانە لە حکومەت بەهێز ترن.
ئەو رووداوانە و زۆر رووداو و پێشهاتی تر، عێراق بەرەو گۆڕانکارییەک دەبەن کە هیچی لە گۆڕانکاری ٢٠٠٣و رووخانی رژێمی بەعس کەمتر نابێ و، عێراق دووچاری فەوزای سیاسی و لێکهەڵوەشان دەکەن، پرسیار ئەوەیە، حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان خۆیان بۆ ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانە ئامادە کردووە؟ یان وەکو ساڵی ٢٠٠٣ لە نوێ عێراق درووست دەکەنەوە؟.
لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا دەڵێین: کورد دەبێ کوردانە لە ئەگەری ئەو گۆڕانکاریانە بڕوانێ و ناوماڵی خۆی بۆ رێکبخات و، هەڵوێست و کرداریان یەکبخەن، بە داخەوە ئەوەی بە هەڵوێستی حزب و لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە رۆشنبیرانەوە دەبینرێ، لە جوغزی بەرژەوەندی کەسی و حزبیدا دەخولێنەوە و لە ئاستی گۆڕانکاریەکاندا نین و، نە ئاوڕ لە رابردوو دەدەنەوە و نە بیریش لە داهاتوو دەکەنەوە، بۆ وەڵامی پرسیاری دووەمیش دەڵێین: ئەگەر حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وەک ساڵی ٢٠٠٣و جارێکیتر هەوڵی درووست کردنەوەی عێراق بدەنەوە، ئەوا وەک یاری مار و پەیژەیە و بە پەیژەی خوێن و خەباتی رۆڵەکانی کورددا سەردەکەون و بەر لەوەی بە ئامانج بگەن و، کورد بگاتە شوێنی مەبەست، ماری عرووبە پێیانەوە دەدا و دەیان هێنێتەوە خاڵی سفر.

___

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە

nusar1

پەرلەمانی فەڕەنسا و جینۆسایدی باشوور، چیمان پێ دەڵێت؟!…

KDC

دانیمارک: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW