KDC

ئەمەریکا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتلاند

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی ٩ی ٢٠٢٢ بە سەرپەرەستی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتلاندی ئەمریکا بە فەرمیی دامەزرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاش سپاس و پێزانیین لە دڵسۆزی رەوەندی کوردستانی لەو دەڤەرە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو هەروەها لەسەر بەرنامەو پرۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئاستی جیهان بەگشتیی و لە ئەمریکای باکوورو، ئورووپاو رووسیا بە تایبەت بە وردی قسەی کردو لەم بەستێنەدا بە پێداگەییەوە باسی لەوە کرد ناوەندی رەوەندی کوردستانی وەکوو ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان کار دەکات و ناوەندەکە هەوڵ دەدات کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێ بۆ خزمەتی دۆزە ڕەواکەمان و لەم بوارەدا بە بەرنامە کار دەکات تاکوو رەوەندەکەمان بە شێوەیەکی سەردەمیانە کەڵک لە بوارو دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێتو لەو سیستەمانداو لە بوارە جیاوازەکاندا کاراو چالاکت بێت.
دواتر ئامادەبووان وێرای پێشوازی و دەربڕینی خۆشحاڵی لە دامەزرادنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و کارو پرۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن، هاوکات بۆ باشتر بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتڵاند باسیان لە ئەزموون و روانگەکانی خۆیان کرد.
دواتر لە بڕگەیەکی دیکەی قسەو باسەکاندا رەحیم رەشیدی وڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوەو دیدو بۆچوونەکانی بە ئەرێنی و دڵسۆزانە لێکدایەوە.
پاشان ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆڕتلاند هەڵبژێران تاکوو ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنفرانسی رەوەندو هەروەها پرۆسە یاساییەکانی ناوەند لەو ولایەتە ببەنەپێشەوە.
تیمی بەرێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتلاند بریتییە لە:

١. مەحموود تاج گەردوون
٢. کامران دەربەندی
٣. دڵشاد خۆشناو
٤. بەهمەن هوشمەند
٥. ئیدریس خۆشناو

هەروەها لەو کۆبوونەوەدا مەحموود تاج گەروون وەکوو بەرپرس و کامران دەربەندی بە جێگری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتلاند هەڵبژێردران.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

nusar1

بەلجیکا:پێشوازیکردن لەکۆچبەران پرۆسیەکی ناڕێکە و داواکاری پەنابەری ماوەیەکی زۆری دەوێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW