KDC

کوردستان: تەرمی دووکۆچبەری کورد گەڕێندرایەوە

بە ئامادەبوونی ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی بەشی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تەرمی دوو گەنجە کوردە ئێزدییەکە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و خاتوو شادان ساڵەیی، بەرپرسی بەشی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە تەرمی هەریەکە لە حەیدەر بیبۆ قاسم و، زێدان خەڵەف خەلیل، کە لە وڵاتی یۆنان بەدوو هۆکاری جیاواز و لە دوو شوێنی جیاواز گیانیان لەدەستدابوو، گەڕێندرانەوە، کە تێیدا کەسوکاری هەردوو گەنجەکەش لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەبوون

.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆنان هاوکات لەگەڵ نووسینگەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، هەوڵی جددییان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو دوو کۆچبەرە کوردە کرد و، لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

___

بەریتانیا حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ئەندامەکانیان 14 ساڵ زیندانی دەکات

KDC

وەرزی بێ باوکی

nusar1

ڕۆناڵدۆ لە کێشەدایە

nusar1
KDC

FREE
VIEW