KDC

بەرپرس وئەندامانی کۆمیتەی چاودێری هەڵبژێردران

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ کۆمیتەی چاودێر ئەنجامدرا و، تێیدا

ڕۆژی 07.09.2022 لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئیسماعیل کامل و، جێگرەکەی، ھەورامان عەلی تۆفیق، لەگەڵ کۆمیتەی چاودێر کۆبوونەوە.

سەرەتا ئەجێندای کۆبوونەوە لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە خرایەڕوو، ئەویش گفتوگۆبوو لەسەر ئەرک و دەستەڵاتەکانی کۆمیتەی چاودێر و، دواتر ھەڵبژاردنی بەرپرسێک بۆ کۆمیتەکە.

دوابەدوایی خۆناساندن و خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبینیەک و گفتوگۆ لەبارەی ئەرک و دەستەڵاتەکانی کۆمیتەکە، لەوانە چاودێری دارایی و، تەواوی لایەنە گشتیەکانی کاری کۆنفدراسیۆن لە ئەرک و کاروچالاکی و جموجوڵەکانی کۆنفدراسیۆن، هاوکات ئەم کۆمیتەیە دەشتوانێ وەک چاودێرێکی گشتی کۆنفدراسیۆن بێت و، ڕاپۆرتەکانی ببینێ و، دواتر سەرنج و بۆچوونی خۆی بەگوێرەی دەستووری کۆنفدراسیۆن بدات.

جێی باسە، لە کەش و ھەوایەکی دیموکراتیانەدا ھەڵبژاردنی بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی چاودێر بەڕێوەچوو.

یاد ئەمین بەرپرسی کۆمیتەی چاودێر

سەلام کوردە ئەندامی کۆمیتە

شوعلە حەبیب ئەندامی کۆمیتە

ژیان شێخ سلمان ئەندامی کۆمیتە

مەزڵوم دلی ئەندامی کۆمیتە

___

شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوو لە ئەمەریکا دەکات

nusar1

ناوەندی بەلجیکا و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز ساز دەکەن

nusar1

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

nusar1
KDC

FREE
VIEW