ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند..
٢٤ / ٧ / ٢٠٢١ گەلەری ئاڤێستا .. مانهایم .. ئەڵمانیا .. پێشانگای تایبەتی شێوەکاری کورد بەهادین دەکرێتەوە لە ژێر ناونیشانی ٣٣ ڕۆژی میحراب ..
ئاوازێک بۆ میهراەبانی دەکاتە دیاری بۆ سەدەی ٢١ یەکەمین و مانگەکانی شەو ڕۆژ کە دەیگەێنێتە ٣٣ رۆژ لەکاتێکدا خۆی ٣٠ ڕۆژ بۆ ٣١ ڕۆژی زانستی فەلەکی یە ، ئەمە یەکەم کارو پرۆژەی هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهادیین نی یە بۆ دەست بردن لەو فەلسەفەو ڕەهەندی بیرو گزرو لە ڕوانگەی مرۆڤ و دەوروبەرەوە ، یان جوانی و ڤینیوسی جوانی یەکان .
لەهەر پرۆژەیەك .. لەهەر کەتەلۆك و نمایشێکی هونەری ڕوانگەو هزرێکی مێژووی جیاواز بەدی دەکڕێت لەکارە هونەری یەکان ، کە پترن لە زنجیرەیەکی هونەری ئەنتی گرافیکی هەڵکۆڵینی یان چاپ لە چاوی ڕەش و سپی یەوە ، ڕەنگ کردنی بەنەکان یان خاڵە دیاردەی چاوەکان کە تاکز تر بێت جوانترو گەشاوەتر خۆیان بەرجەستە دەکەن لە دەست خستنە سەر ئاهوو زامەکان ، هەڵوەشاندنەوە یان پارچە پارچە بوون ، تەنها لە بیرو هزردا نی یە ، تەنها لە هەست و هۆشدا نی یە بەڵکو ڕەنگ دانەوەی سروشتیش بە پارچە پارچە کراوی وێنەیەکی زیندووی ئەو دەروونەیە ، لە ٤٠ کاری هونەریدا ئەو پەیام و خەمانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی و هونەرێکی هاوچەرخ دیدە دەکەیت .
ڕەنگ دانەوەی باروودۆغی ووڵات و ئەو شوێنەی کە چاوت لێ هەڵهێناوە ڕەنگ دانەوەی لەسەر کارە هونەریەکان هەن ، وە مێژووی ئەو کیشوەرو پارچە زەویانەی کە بارانی خۆشەویستی تێدا هەبوون ڕەنگدانەوەیەکی تری باگراونی ئەفسانەو ڕۆمانە کارە هونەریەکانە ، وەکو دەبینین کە دەڵێت من لە کوێم ، وەرە بۆلای من ، هەڵبەست و ووشە پڕ ماناکان چۆن وەکو زنجیرەیەك خۆیان بەیەکەوە لکاندوە ، لە ژێر سێبەری پەلە هەورە ڕەشەکاندا و بارانی خۆشەویستی تێدا نابینرێت ، ٣٣ ڕۆژو درێژەی ڕۆژەکان ئەگەر لە میحرابەوە بێت یان لە ئازارێکی نەبڕاوەوە بێت ، کۆتایی بە خەمەکان و بیر کردنەوەکان ناهێنێت ، بەڵکو وەکو ڕۆژو شەو وەکو باران و هەتاو بەدوایی یەکدا دێن ، پرۆژەی هزری ئەو چیرۆکە لە ٤٠ یان لە ١٠٠ کاری هونەریدا پرۆژەی هونەرمەندێکی بە ئەزموونی ئەم سەردەمەیە لە جیهانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا .
بایەخی هونەری هاوچەرخ و مۆدێرن تەنها لە دووبارە بونەوە نی یە ، بەڵكو چی دەتوانیت بخەیتە سەر ئەو کاروانە هونەری یە ، لەکاتێکدا هونەری شێوەکاریش لە ئێستادا گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت وە لەئاڵ و گۆڕی کەرەستەو فۆرمەڵەو شوە و کۆتەڵدایە ، هەموو جیهان بەرەو تەکنەلۆژیایی وە بەرەو کۆنتراسی ڕەنگەکان و پێوانەکان هەنگاو دەنێن ، ئەگەر چی دیجیتاڵی هونەری لەو پەڕی هەنگاودایە ، بەڵام کارە دەستی یەکانیش گرنگی و پلەو پایەی خۆی یە لەم سەردەمەدا وە لەسەدەکانی تری داهێناندا ، هەر ئەوەندەیە کە کاڵ بوونەوە واتە لەدەستدانی مێژووی کارە دەستی یەکان وە چیرۆك و خۆشنووسی و ئازارەکان مەودای خۆیا دەگۆڕن بۆ دیدەیی !
هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهایدین هونەرمەندێکی ناسراوە لەکوردستانی باشوور ، پتر لە ٣٦ ساڵە سەرقاڵە لەئەزموون و گەڕان بەدوای نهێنی یەکانی هونەری و فەلسەفەی مرۆڤ بۆ خوێندنەوەی بەرانبەر بە گۆڕانکاری یەکانی ژیاندا ، واتا بەوە دێت کە بەردەوامە بۆ دەوڵەمەند کردنی مرۆڤ لە مرۆڤایەتیدا وە تۆمار کردنی هونەرێکی هاوچەرخ لەم سەدەیەدا .
لەو چالاکی یە هونەریەدا کەلە ٢٤ / ٧ / ٢٠٢١ لە گەلەری ئاڤێستا . مانهایم . ئەڵمانیا دا ٤٠ کاری هونەری نمایش دەکرێت ، دکتۆری مێژوو
DR: Benno lehmann
پێشەکی یەکی توێژینەوەیی بۆ کارە هونەریەکانی هونەرمەند بەهایدین نوسیووە و لە ناوەڕوەك و فۆرمەڵەو هزری هونەرمەندی کۆڵیوەتەوە ، ئەو پێشانگا هونەری یە بە سپۆنسەری کاسا دێل ئارت وە سەنتەری کەلتووری ڕاین نیکارە ..
Ba Haiden(前卫艺术)
Bahaiden.com
Avesta-art.com