KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەیادی قوربانیانی تیرۆردا کرد

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دا بۆ ناساندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان، نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، بەشداری لە یادی قوربانیانی تیرۆردا کرد.

ڕەحیم ڕەشیدی لەگەڵ مایڵز کاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە شوێنی ڕووداوەكانی ١١ی سێپتێمبەر لە نیویۆرک، بەشداری یادی قوربانیانی تیرۆریان کرد و، دیدارێکیشیان سازدا.

لەو دیدارەدا، نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، وێرای شیکردنەوەی کار و بەرنامەکانی کۆنفیدراسیۆن، هاوکات لەسەر گرینگی و بایەخی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا و، پتەوترکردنی ئەو پێوەندیانە بە قازانجی سەقامگیری و تەناهی لە کۆی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بیروڕاکانی خۆی خستەروو.

مستەر کورد وێرای سوپاس و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی مایڵز، داوای لێکرد لە نزیکەوە لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کار بکات، لای خۆیەوە مایڵز کاگینز وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، وێڕای بەرز نرخاندنی تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن، خۆشحاڵی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی، هاوکات دید و بۆچوونی تایبەتی خۆی بۆ باشترکردنی کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن لە جیهان بە گشتیی و، ئەمەریکا بە تایبەتی خستەڕوو.

شیاوی باسە، هەنووکە مایڵز کاگینز لەگەڵ ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە ناوەندێکی بیرکردنەوەیە و بنکەی سەرەکی لە نیویۆرکە، تێکۆشانی هەیە و بەشێوەیەکی چڕ لۆبی بۆ دۆزی کوردستان دەکات و، هەوڵ دەدا قارەمانێتی خەڵکی کوردستان دژی تیرۆر بۆ ئەمەریکاییەکان شیبکاتەوە و، لەم رێگایەوە پشتیوانی سیاسیی، سەربازی و مەعنەوی بۆ کوردستان و پێشمەرگە مسۆگەر بکات.

___

مێژووی هونەری شێوەکاری لە کوردستان

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گۆران ئیبراهیم خەیات دەکەن

KDC

بڕێکی زۆر چەکی دژە تانک و فرۆکە لەلایەن ئەڵمانیا و سوید بۆ ئۆکرانیا دابیندەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW