KDC

ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە

نوێنەری تایبەتی پۆتین بۆ كاروباری سوریا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە ئەفغانستان روویداوە و ئەمەریكا لەناكاو هێزەكانی كشاندۆتەوە، ئەگەری هەیە لە رۆژئاوای كوردستانیش رووبدات.

ئەلكساندر لاورنتیف، نوێنەری تایبەتی پۆتین بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، كوردەكانی سوریا لە ئێستادا لەگەڵ ئەمەریكا هاوپەیمانی یەكترن و لە ناوچەكانی باكووری سووریا پشتیان بەو وڵاتە بەستووە، ئەمە لەكاتێكدایە لەوانەیە ئەمەریكا لەناكاو هێزەكانی لە سووریا بكشێنێتەوە.

گوتیشی، ەوەی ئێستا لە ئەفغانستان خەریكە روودەدات پەیامێكی روونە بە كوردەكانی سووریا و ئاشكراشیكرد، هەمیشە گوتوویانە دەبێ كوردەكان لەگەڵ دیمەشق دانووستان و گفتوگۆ بكەن و بگەنە رێگاچارەیەك، كە بۆ هەردوولا قازانج بێت.

لە هەفتەی ڕابروودا لە بڕیارێكی لەناكاودا ئەمەریكا هێزەكانی لە ئەفغانستان كشاندەوە و بەو هۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر 85%ی خاكی ئەو وڵاتەدا گرتۆتەوە.

___

کچە کوردێکی دانیشووی سنە سزا دەدرێت

nusar1

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

nusar1

کۆمەڵەیەکی کوردی لە نەوریج داوادەکات لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە چالاکییەکانی بدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW