KDC

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لەشاری ڤانکۆڤەر خۆپیشاندانێکیان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەڕێوەبرد

رەحیم رەشیدی

رۆژی دووشەممە، رەوەندی کوردستانی لە شاری ڤانکۆڤەر لە وڵاتی كەنەدا، هاوكات لەگەڵ مانگرتن و نارەزایەتی جەماوەری لە ڕۆژهەلاتی كوردستان و ئێران، لە ناوەندی شاری ڤانكۆڤەر خۆپیشاندانێكی جەماوەریان دژی كوشتنی ژینا ئەمینی بەرێوەبرد.


ئامادەبووان بە بەرزكردنەوری ئاڵای كوردستان و كەنەدا، وێنەی ژیناو پلاكاردی جۆربەجۆر قەتڵی ژینایان مەحكووم كردو داوایان لە دەسەلاتدارانی ئێرانی كرد ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و سیاسەتی كوردكوژی كۆتایی پێبێنن.
ئامادەبووان داوایان لە ولاتانی ڕۆژێاواڤایی و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ كرد دژی ئەو كردەوانەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی جیددی بگرن.
لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە رەوەندی ئێرانی بەشدار بوون و وێڕای كوردستانیان بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان ئازادی، تۆ ژینای كوردستانی، لە دڵی هەموو كوردانی، پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان دەربری و كوشتنی ژینایان
شەرمەزار كرد.


هەروەها تەڵا خۆشکەلام بە نوێنەرایەتی

کوردانی ڤانکۆڤەر وتارێکی پێشکەش کردو وێرای مەحكووم

كردنی كوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند كورد بوون هۆكاری كوشتنی ناوبراو بوە. تەڵا لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا داوای یەكریزی كوردستانی كردو رووی لە وڵاتانی كاریگری جیهان كرد پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بكەن تاكوو ئەو ستەم و زۆردارییە دژی خەڵكی كوردستان كۆتایی بێی.

ژینا ئەمینی، دانیشتووی شاری سەقز، رۆژی سێشەممەی رابردوو 19ی سێپتەمبەر لە تاران بە بیانووی پابەندنەبوون بە رێکارەکانی باڵاپۆشییەوە، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراو لە گرووخانە تەندروستیی تێکچوو و گوازرایەوە نەخۆشخانە. بەڵام بە هۆی جەزرەبەدانەوە رۆژی هەینی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.

گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی، لە دەرەوە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە نێوخۆش زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شاری ئێران خۆپێشاندان کراو لە ئاكامدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران روویدا. گرژی
و ئاڵۆزییەكان تاكوو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە درێژەیان هەیەو ئەم رووداوانە چەندین كوشتەو برینداری لێكەوتۆتەوە.

___

گەشتی راستەوخۆی سلێمانی و ئەڵمانیا دەستی پێکرد

KDC

کۆڵبەرێک دەکوژرێت و دوانیش بریندار دەکرێن

KDC

بەرلین : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا و بەشداری خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئەو شارەیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW