KDC

بەرەڵڵایی بۆ عێراق و گەرەلاوژە بۆ کوردستان


سوورە مەرگەیی


ئەمشەو لە دانیشتنێکدا لەگەڵ چەند دۆستێکی خۆشەویست کاتێکی خۆشمان بەسەر برد، لەوەش خۆشتر یەکێک لە دۆستانەکان قسەیەکی زۆر سەرنج راکێشی بۆ گێڕامەوە و ناچاری کردم ئەم کورتە بابەتەی لەسەر بنووسم.
لە دانیشتنەکەدا باس هاتە سەر بارودخی سیاسی عێراق و کوردستان، دۆستکە گوتی: لە ساڵی ١٩٧٩ پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووم، لە بارەگا چەند پێشمەرگەیەگ دانیشتبوون و باسی شۆڕش و داهاتووی عێراق و کوردستانمان دەکرد، رووم لە پێشمەرگەیەک کرد کە تا ئەوکاتە بێدەنگ دانیشتبوو، پێمگوت: ئەی تۆ چیت دەوێ؟ ئەویش گوتی: بەرەڵڵایی بۆ عێراق و گەرەلاوژە بۆ کوردستان، ئەمڕۆ چل و دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا تێدەپەڕێ و درووست قسەکەی هاتۆتەدی، ئەوەتا عێراق لە بەرەڵڵاییدا بە لوتکە گەیشتووە و بۆتە مەیدانی تراتێنی میلیشیا و هەر میلیشیایە و بە میلیشیاکەی تەنیشتی دەڵێ: جێم بکەوە.
بۆ گەرەلاوژەی کوردستانیش، هەر حزبە و بە ئارەزووی خۆی دەست لە بناگوێیان دەنێی تێیراهەڵدەدا، حزب هەیە حەران دەڵێ، ئەو تەواوی ناکات یەکێکی تر دەست بە بەستە گوتن دەکا و رۆشنبیرە دەمامکدراوەکانیش سێجرتی بە دەوریدا هەڵدەپەڕن، لەولاشەوە یەکێک لاوک دەڵێ و، یەکێکی تریش بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و مەرامە سیاسییەکانی سەید قوتب و حەسەن بەننا و، هەڕەشەی ناردنی نەیارەکانیان بۆ دۆزەخ، خۆیان و هەوادارانیان مەشغوڵ کردوون، ئەی رەحمەت لە گۆڕی باوکت کاکی شیوعی، چل و دوو ساڵ لەمەوبەر چۆنت زانی عێراق تووشی بەرەڵڵایی دەبێ و کوردستانیش دەبێتە گەرەلاوژە.

___

جینۆسایدا شنگالێ بورینا”9″سالان هەتا ئەڤرۆ

nusar1

“ئێران دەیەوێ بە كوشتنی منداڵی كورد، قەیرانەكانی خۆی پەردەپۆش بكات”

nusar1

کاریگەری بە خێوکاران یان سۆشیال میدیا لە نەوەی داهاتوو…

nusar1
KDC

FREE
VIEW