KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پەیامێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیاوە بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە راپەڕینی خەڵکی تێکۆشەرو سەربڵندی رۆژھەڵاتی کوردستان

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەئوسترالیا پەیامێکی پشتگیری بۆ راپەڕینی خەڵکی تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڕاستەکردوون، کە تێیدا پشتگیر خۆیانیان بۆ دەردەبڕن و داواش لە هەموو توێژ و حزبەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەن، پشتیوانیان بن.

دەقی پەیامەکە:
پەیامێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیاوە بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە راپەڕینی خەڵکی تێکۆشەرو سەربڵندی رۆژھەڵاتی کوردستان

بە ڕشتنی خوێنی پاکی «ژینا»ی ٢٢ ساڵانەی کچە کوردی جوانەمەرگی سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان و، دوایی شەھیدکردنی بە دەستی چەپەڵی شەللاتییەکانی رژێمی تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانی .. لە ئەنجامی ئەو کردەوە دڕندانەیان، زەنگی شۆڕشی سەرتاسەری رۆژھەڵاتی کوردستان و گشت ئێران لێدرا..

بەرامبەر بەم واقیعە پڕ شانازییەی رۆژھەڵاتی سەربڵند، دەبێ ھەموو حزب و توێژەکانی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان و کوردانی دیاسپۆراش، پشتیوانی خۆیان بە ھەموو شێوەیەکی مومکین و شیاو بۆ خەڵکی خۆڕاگرتووی رۆژھەڵات ڕابگەیەنن ..

ئێمەش وەک ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، پشتیوانی و ھاودەنگی تەواوی خۆمان بۆ راپەڕینە مەزنەکەی رۆژھەڵاتی کوردستان و خەڵکە نەسرەوتەکەی رادەگەیەنین و، دژی ھەموو سیاسەتە نەگریس و فاشستیانەو و، تیرۆریستیە خوێناوییەکانی رژێمی ئاخوندی ئیسلامی ئێران دەبینەوە ..

دەبێ ھەموو لایەنێکی کوردستانی لەمکاتە زۆر ناسک و ھەستیار و پڕ مەینەتیەدا، پشت و پەنای خەڵکە راپەڕیوەکەی رۆژھەڵات بین و، سیاسەتە فاشستیەکانی رژێمی ئیسلامی سووک و رسوا بکەین..

لەو راستیە تێدەگەین، کە رووخانی رژێمی ئاخوندی بە کۆششی ھەموو خەڵکی ئێران لەناو دەچێ، بەڵام ئەم شۆڕشە لەسەر لێشاوی خوێنی پاکی شەھیدانی کورد ھەڵگیرسا و، نابێ بە ئاسانی لەلایەن ھەندێ لایەنی دژ بە مافە رەواکانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بقۆزرێتەوە .. لەدواییشدا کورد مایەپووچ دەرچێ.. !

سەرکەوتووبێ شۆڕشی مەزنی خەڵکی خۆڕاگری رۆژھەڵاتی کوردستان
بژی کورد و کوردستان

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا
سیدنی

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستانی کرد

KDC

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەڕێوەچوو

KDC

پرۆفایلی خوزێ مۆرینیۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW