KDC

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست

ئێوارەی ڕۆژی 02.10.22، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ئیسماعیل کامل و، ھەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن و، فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی کۆمیتەی ڕاوێژ، بەشداری کۆبوونەوەیەکی جەماوەریان کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێ کەسایەتی ئایینی و سیاسی و چالاکوان و، پارتی سیاسی و کۆمەڵە و ڕێکخراو و، جەماوەرێکی بەرچاو لە کەسایەتی ئەکادیمی پارچەکانی کوردستان بەشداربوون، لەوانە مامۆستا موشیر گەڵاڵی و بەختیار مام شێخ و چەند کەسایەتیەکی دیکەی ئامادەبوون.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێ وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد و، شاندی کۆنفدراسیۆن بەشێوەیەکی فراوان لەسەر تەواوی ئاستەکان ڕوونکردنەوە و، شیکاری دروستی بۆ بەرنامە و کاروچالاکی و ئامانجەکان کران، وە ئەو پڕۆژانەی وەک کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان کاری لەسەر دەکەن باسیان لێوەکرا.

دواتر دەرگای گفتوگۆ و پێشنیار و پرسیار بۆ ئامادەبووان کرایەوە و، بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداربووان پرسیار و پێشنیار و سەرنجەکانی خۆیانیان بۆ ئەو کار و بەرنامە و پڕۆژانەی تا ئێستا کراون خستنەڕوو، هاوکات چەندین پرسیار و پێشنیاری دروست و بەجێ ھەبوون بۆ زیاتر بەرەو پیشچوونی کارەکانی ناوەند لە بەریتانیا بەگشتی و ،لە لەندەن بەتایبەتی .

جێی باسە، دواتریش وەڵامی کۆی پرسیارەکان درانەوە و، ڕوونکردنەوەی دروستیش بۆ پێشنیار و سەرنجەکان ھەبوون.

___

برووسکەی چەندین نووسەر و کەسایەتی و هوونەرمەند

KDC

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

KDC

دادگا سزای لە سێدارە بەسەر تیرۆریستێکدا دەسەپێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW