KDC

ڕەخنەگرتن سەرکەوتنە


بەشیوەیەکی گشتی پرۆسەیەکە لەپیناو دەستنیشانکردنی ئەو کەم وکوڕیانەی کەبەرامبەر هەستی پێنەکردوون هاوکاریکردن لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان واتا هەڵسەنگاندنی کارەکان بەشێوەیەکی بابەتیانە و خزمەت کردن٠
لەمێژوودا یەکەم جار یۆنانیەکان وشەی ڕەخنەیان داهێنا کەواتای هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە هەر بۆیە یۆنانیەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت کە ئەو تەوەرە بخوێنرێتەوە دوای لێکدانەوەی بۆبکرێ بۆ ئەوەی دەرفەت هەبێت هەموو پێکهاتەکانی ئەم تەوەرە ببینرێت وکەم و کوڕیەکانی بەدی بکرێت٠
رەخنەگرتن دوو جۆری هەیە :ا
یەکەم :رەخنەگرتنی بنیاتنەرانە
ئەم جۆرە بەباشترین جۆر دادەنرێ کە بریتیە لە دۆزینەوەی کەم وکوڕیەکان پاشان چارەسەرکردنی بۆ ئەوەی ڕێکوپیک بیت وە دووربیت لەبریندارکردنی کەسی بەرامبەر کەئامانجی سوودگەیاندن و بنیاتنەرانەیە٠
دووەم :رەخنەگرتنی ڕووخێنەر
لەم جۆرەدا کەسی بەرامبەر ئەو کەم و کوڕیانەی دەی دۆزیتەوە بەهەلی دەزانێ و بەرامبەرەکەی پی بریندار دەکات نرخی کەسی بەرامبەر کەم دەکاتەوە تووشی نائومێدی وبی هیوایی دەکات٠
لە ڕەخنەگرتندا دەبێت ڕوونی و بەئاشکرا قسەکردن بە بڕشت بێت وبەئاکامێکی باش بگات پیویستە بابەتەکان تێکەڵ نەکرێت وبەلا ڕێدا نەبرێ ببێتە لێکتێگەشتن و نزیک بونەوە ئەنجامی هەبێت لەکاتی گونجاودا کاریگەری باشتری هەبێت هەروەها دەبێت ئەو رەخنەیەی دەیگریت بە شێوەیەکی نەرم ونیان و ژیرانەبێت ئەو گفتوگۆیانەی کە دەکرێت ببێتە هۆی گەشتن بەراستیەکان وە قبوڵکردنی ڕەخنە لەیەکتر پاشان ئەو ڕەخنەیەی کە دەگیرێت بنیاتنەرانە بێت
ڕەخنەگرتن دەورێکی گرنگ دەبینێت لە پەوەندیە کۆمەڵایەتیەکان وسیاسەکان وهونەریەکان ..هتد دەبێتە هۆکار بۆ بەهێزبوون و باشترکردنی کارەکان ٠
پێش هەرشتێک یەکیک هۆکانی رەخنەگرتن گوێگرتنە لە ڕەخنە تابەباشی کەڵکی لێ وەربگیریت وکاری پێبکریت پێویستە ڕەخنەگرتن واقعیانەبیت لە چوارچێوەی لۆژیک ئاسای بێت دوور بێت لە ڕق و دەربڕینی هەستی خراپ بەڵام زۆر جار ئێمە لەکاتی ڕەخنەگرتندا زیاتر ڕەخنەی یەکترشکاندن و ئابڕووبردنی یەکتر ئامانجمانە نەک ڕاستکرنەوە و گەڕان بەدوای ڕاستیەکانداهەر بۆیە وامان لێ هاتوە کە ڕەخنەگرتنەکەمان زیاتر دەمارگیری و سڕینەوەی باشیەکانی یەکترە هەر بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی دانای و زمانێکی نەرم ڕەخنەبگیرێت کە
لەئاستی بابەتی و ڕەهەندی رەخنەگرانە بێت ٠
ڕەخنە کۆڵەکەی زیندوو هێشتنەوەی کۆمەڵگایە تاکو ڕەخنەگرتن زیاتر بێت ئەوا ئاراستەو ڕێڕەوی ژیان ڕاستر دەبێت دەبێتە هۆی گەشەسەندن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا ڕەخنەگرتن و قبوڵکردنی ڕەخنە باشترین چەمکە بۆ ناسینی ئاستی کۆمەڵگە هەر کۆمەڵگەیەک توانای قبوڵکردنی ڕەخنە و ڕەخنەگرتنی هەبێت دەبێتە بنەمایەکی بەهێز هەر بۆیە پسپۆر و بیرمەندانی ڕەخنە دەڵێن :ڕەخنە باشترین چەمکە بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە دەستنیشان کردنی هەڵەکانی تێکستی کۆمەڵلایەتیە وەک ئەدەبی، سیاسی و ڕۆشنبیر ی هەر کۆمەڵگەیەک هەناسەی درێژی لە قبوڵکردنی ڕەخنە هەبێت ئەوا هەناسەی دیالۆگ و یەکتر قبوڵکردنیشی بۆ دروست دەبێت ٠
لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەم توانا و وزەیە بۆ یەکتر شکاندن و دژایەتی یەکترکردن و ڕق و کینە بەرامبەر یەکتر وای لێکردوین ببینە ڕەخنەگرێکی ڕووخێنەر قوبوڵ نەکردنی یەکتر ئەو وزەو توانایەیەمان بەکار بهێنایە بۆ دیاری کردنی کەم و کوڕیەکان باشتر کردن و پتەوکردنی بابەتەکان ئەوا نەک بۆ کەسی بەرامبەر باشە بەڵکو بۆ خۆشمان وامان لێ دەکات رەخنە قبوڵ بکەین ئەمەش خزمەت بەکۆمەڵگا دەگەیەنێت٠
علی جمال

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک لەسەر دۆستێکی کورد بڵاودەکاتەوە

nusar1

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی باگرام رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان ده‌كاته‌وه

KDC

لەپەرلەمانی ئەڵمانیا کاربۆئەوەدەکرێت ،کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەتاوانی جینۆساید بناسێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW