KDC

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

رۆژی یەکشەممە، بە ئۆنلاین و لەڕێی پڕۆگرامی ZOOM، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بەسەرپەرشتی سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند و، ئامادەبوونی دکتۆر بابان ئالیاسی، سۆران حەسەن، کاردۆ سەرباز، ئاراس ئەمین، لوقمان هەورامی، ئایدۆگان ئاینال و ئاری سەعید، کۆبوونەوە.

بەرنامەو کاری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کارەکان، ئەوەش دوای گفتگۆکردن لەپێناو بەرەوپێشبردنی کارەکان، هاوکات بۆچوونەکان لەوبارەوە خرانەڕوو، بەشێکی کۆبوونەوەکەش بریتی بوو لە ناساندنی دکتۆر بابان ئەلیاس، وەک جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، کە بەتێکڕای دەنگ پەسەند کرا.

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، بەرنامە و کارەکانی داهاتوو باس کران، یەکێ لەوانە یادی نەورۆزی ساڵی نوێی کوردی بوو، کە بیروبۆچوونی لەسەر خرایەڕوو و، بە زۆرینە بۆچوونەکان پەسەند کران.

لەکۆتایی کۆبوونەکە، ئاگاداری هەڤاڵان کرا، کە بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکان بۆ پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران بکەن، کە بڕیارە ڕۆژانی 14 .10لەشاری لۆزان و 15.10. لەشاری بێرن ئەنجام بدرئەنجام بدرێن.

___

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

nusar1

هۆڵەندا: ڕێکخراوی چەپک چالاکییەکی هونەری ئەنجام دا

nusar1

ڕێکخراوی گوڵان لە بەریتانیا فیستڤاڵێکی تایبەت بە هەڵەبجە ساز دەدەن

KDC
KDC

FREE
VIEW