KDC

ڕوونکردنەوە….

هاونیشتمانانی بەرێز
کوردستانیانی هێژا

بەرێزەوە پێتان ڕادەگەیەنیین رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لە ئاکامی کۆبوونەوەیەکی رەوەندی کوردستانی لە شاری تۆرۆنتۆ، ناوەندەکانمان لە هەرێمەکانی تورۆنتۆ، سەنکاترین و لەندەن پێکهاتن؛ ئەم کارەش بە هاوکاری و پاڵپشتی دڵسۆزانەی چالاکانی کوردستانی هاتەئاراوە.
بەرێز جەنابی سەرتیپ کاکەیی یەکێک لەو تێکۆشەرە دڵسۆزانەی نەتەوەکەمانە لە سەرەتای دەسپێکردنی کاری کۆنفیدراسیۆنەوە هەموو کات دڵسۆزانە رەخنەو پێشنیارە بەسوودەکانی ڕاشکاوانە باس کردوەو بەم جۆرە بۆتە هۆکاری باشتر بوونی کارو چالاکی رەوەندەکەمان لە ئەمریکاو کەنەدا.
مخابن لەبەر هەڵەیەکی تەکنیکی نوێنەرانی کۆنفیدراسیۆن جەنابیان نەیتوانی لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەدا ئامادە بێ و هەمووان هەستمان بە نەبوونی جەنابیان لە کۆبوونەوەکە کرد.
لەم رێگایەوە وێرای داوای لێبوردن لە کاک سەرتپ کاکەیی، هیوامان وایە جەنابیان لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ئامادە بێ و بەو جۆرە رەوەندی کوردستانی باشتر لە ئەزموون، دڵسۆزی و تواناکانی بەرێزیان سوودمەند بێ.
کۆنفیدراسیۆن لە بنەڕەتدا موڵکی ئێوە خەمخۆرانی کوردستانییەو لە پێناوی خزمەت کردن بە ئامانجە بەرزەکانی کوردستان دا دامەزراوە.

بە سپاسەوە

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا

١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢

___

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

KDC

ساڵيادى داگيركردنى كوه‌يت له‌لايه‌ن رژێمی پێشووی عێراق

KDC

پەرلەمانی سوید متمانەی دایەوە( ستێفان لۆڤێن )

KDC
KDC

FREE
VIEW