KDC

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

ئەمڕۆ شەممە 25.10.2022لە بەردەم پەرلەمانی سویسرا لەشاری بێرن کوردستانیان لەدژی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22 ساڵ و کارە سەرکێش و سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی تاران ،هەروەها لە پێناو پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران گردبوونەوەی جەماوەریان ڕێکخست

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کە پێک هاتبوون لە سەیران کاکەوڵا ،دکتۆر بابان ئەلیاسی ،سۆران حەسەن و ئەیدۆگان ئەینال بەشداریان لە گردبوونەوەکەدا کرد
کوردستانیان و گەلانی ئێران بەیەک دەنگ توندتیژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و کارە سەرکوتکارییەکانیان مەحکوم کرد هەموان بەیەک دەنگ ژین ،ژیان ئازادی دەوتەوە

گردبوونەوەکە بەشداری دیاری پەرلەمانتاران ،کەسایەتی ناسراو ،چالاکوانان ،ڕێکخراو و لایەکان وتەی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دوپاتکردەوە ،کارە سەرکێش و سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیان سەرکۆنە کرد

جێی ئاماژەیە کوردستانیان لەسویسرا دوێنێ هەینی لە شاری لۆزان گردبونەوەیەکی تریان ڕێکخستوو ،وابڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتووش لە شاری جنێف بۆهەمان مەبەست لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبونەوەیەکی کوردستانیان و گەلانی ئێران بەڕێوەببرێت

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چاوی بەچەند کەسایەتییەکی سیاسی ئەمەریکا ،کەنەدا ،ئوستورالیا و ئەوروپا دەکەوێت

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان ئاهەنگێک ساز دەکات

nusar1

نوسەر و ڕۆشنبیر مامۆستا عومەری فەرهادی سەقزی ماڵئاوایی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW