KDC

باکوری کوردستان : پارت و ڕێکخراوە و چالاکوانان و ڕۆشنبیران پشتگیر خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن


پارت و لایەنەکانی باکوری کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەلە چالاکوانان و ڕۆشنیران پشگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن ، و هەروەها سەرکۆنەی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی و کارە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی تاران بەرەمبەر خۆپیشاندەران ،کەبە کارهێنانی توندتیژ، کوشتن و ڕەشبگیری دەیەوێت شۆڕشی ئازادی گەلانی ئێران سەرکوتبکەن
لەبەشێکی تر ڕاگەیاندراوەکەیان سەرکێشییەکانی ڕژێمی تاران بەرامبەر بۆردومانکردنی کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستان سەرکۆنە دەکەن
لە ڕاگەیاندراوکەیاندا هاتووە :

سڵاو لە بەرخۆدانی ڕەوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین
خۆپیشاندانەکان کە لە مەراسیمی پرسەی ژینە ئەمین، کچێکی کورد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە شاری سەقز ئەشکەنجە درا، بەتایبەتی رۆژهەلاتی کوردستان دەستیپێکرد بۆ سەرجەمی شار و شارۆچکەکانی ئێران بڵاوبووە، سەرەڕای هەموو فشار و هەوڵەکانی دەوڵەتی ئێران، جموجۆڵی مەدەنیی گەلی بەردەوام بڵاودەبێتەوە ئەم خۆپیشاندانانە بە هۆی بەرخۆدانی گرووپە کۆمەڵایەتیە چەوساوەکانی دیکەی وەک نەژادی و نەتەوەیی و تایفەگەری و ژنانی ژێر گوشارەوە ڕوویان کردە بزووتنەوەیەکی بەرگری کەسەرتاسەری ئێرانی گرتەوە

هەروەها لەبەشێکی تر دا هاتووە..

ڕژێمی ئێران ڕژێمێکی تاکڕەوی / دوکڕاتیکە کە مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و یەکسانی و مافە دێموکراتی و نەتەوەییەکانی شوناسە کولتوورییە جیاوازەکان ناناسێتەوە و ڕێزی لێناگیرێت لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی نەتەوەیی فارسدا ئێران تا ئەمڕۆ بە زەبروزەنگ و سەرکوتەوە بەردەوام بووە لە پێکەوە گرتنی ئازەری و کورد و بلوچ و عەرەب و چەندین نەتەوە و نەژادی تر سەرەڕای ئەم هەموو ستەمە و توندوتیژیە، گروپە قەومی و نەتەوەییە جیاوازەکان لە ئێران داوای سیستەمێکی فیدراڵی دەکەن

ناوی ئەو پارت و لایەن کەسیاتیانە ی کە ڕاگەیاندراوەکەیان بڵاوکردۆتەوە پێک دێن لە :-

بایرام بۆزیل (PSK)
جابر یۆلباش (سیاسەتمەدار)
فەهری کاراکۆیونلو (مامۆستا- پارێزەر)
حاجی پەیام (ئازاد)
هەڵوک یڵدزهان (هونەرەکان)
حەنیفی توران (PAK)
ئیبراهیم گوچلو (نووسەر- سیاسەتمەدار) ئیسماعیل ئەی (بزووتنەوە)
ئیسماعیل بێشکچی (نووسەر-توێژەر)
جیان تەیمورتاش (TCNK)
مەهمەتی کان ئامێدی (بزووتنەوە-سیاسەتمەدار) مەهمەتی کۆنوک (پەدەکە)
مەهمەتی شا ئەرین (HAK-PAR)
مێتین پیران (تەڤگەری ئازادی)
موهیتین باتمانلی (گروپی دیالۆگی دیکل فیرات) موتلو کان (نوشتۆکس)
نورتین ئێلحۆسینی (وەرگێڕان)
عوسمان کاراڤیل (سیاسەتمەدار)
عومەر ئۆزمەن (نووسەر)
ڕەجەبی دڵدار (نووسەر)
سەید ئایدۆگموش (نووسەر-سیاسەتمەدار) سادات دۆغان (نووسەر)
سێدات ئیرۆگلو (نووسەر- توێژەر)
سێدات تونسەر (بازرگان)
سەعید ڤێرۆج (نووسەر-توێژەر)
تەحسین سێڤەر (نووسەر-سیاسەتمەدار) فەهدەت ئاتش (هونەرناسان)
ڤەهیت ئەبا (پاک)
ڤاسیف کەهرەمان (HAK-PAR)
ڤێرا کۆیی (نووسەر)
یاشار کارادۆغان (نووسەر و ڕۆژنامەنووس)

دەقی ڕاگەیاندراو بە PDF دانراوە …..

س،ح

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی دیموکرات دەکات 

KDC

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

nusar1

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW