KDC

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کورە کوردێک خەڵات دەکات

لە رێورەسمێکی تایبەتدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، سەرکەوتوانی پێشبڕکێی تەلارسازی دیپلۆماسی خەڵاتکرد، نوریک موسۆیان نیگارکێشکی کوردی نیشتەجێی مۆسکۆیە، لەسەر ئاستی رووسیا بووە یەکەمی پێشبڕکێی تەلارسازی دیپلۆماسیی.


لەناو دەیان کەسدا، تەنیا ٩ کەس توانیان سەرکەوتووبن، کە یەکێکیان نوریک موسۆیان بوو، بە چوار تابلۆ، توانیویەتی وەک گەنجترین وێنەکێش پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
لەرێورەسمەکەدا ماریا زاخارۆڤای گوتەبێژیوەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئامادەبوو.

لە وتەیەکدا دووپاتی کردەوە کاری ئەم تەلارسازانە، پیلانی نەیاران لەبار دەبات، کە دەخوازن کولتوری رووسیا بسڕنەوە، زاخارۆڤا وتیشی: شاری مۆسکۆ ناوەندێکی بێوێنەیە، بۆ پێکەوەبوونی فرەکولتوری، کە هەوێنی بەرهەمی هونەری ناوازەیە، لێرەچەندەها کەس بونەتە بلیمەت و پسپۆڕ لە بواری هونەری و پیشەییدا و لە کولتوری ڕووسدا وەکو ئەستێرەدەدرەوشێنەوە، لای کەس مایەی پرسیار نییە چۆن ئەم کەسانە بە ناوی خێزانی ئیتالی و فەرەنسایی و یۆنانییەوە لێرەهەڵکەوتوون و بوونەتە کەسایەتی دیاری تەلارسازی و هونەری و نیگارکێشی لە کولتوری ڕووسدا، ئێمە لەگەڵدەوروبەرماندا ئاوا ڕاهاتووین بژین).

لەسەرانسەری رووسیادا بەرهەمی٦٩ کەس بۆ کێبرکێکە پەسەند کرابوون، بەڵام تەنیا ٩کەس توانیان نازناو و خەلاتی پێشبڕکێکە ببەنەوە، نوریک موسۆیان تەنیا کورد بوو، کە بە چوار تابلۆ، توانی وەک گەنجترین نیگارکێش پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە بەدەست بهێنێت.
نوریک مۆسۆیان، تەمەنی ١٩ ساڵە و سێ ساڵ لەمەوبەر لەبەر زیرەکی و لێهاتوویی، زەمالەیەکی خوێندنی لە کۆلیژی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی مۆسکۆی پێبەخشراوە، ئێستا قوتابی قۆناغی سێیەمی کۆلیژەکەیە.

___

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ساز کرد

nusar1

ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی پێرڤین جەمیل پاشا کچی ئەکرەم جەمیل پاشایان کرد

nusar1

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

KDC
KDC

FREE
VIEW