KDC

بەریتانیا: سەرۆک وەزیران دوای شەش هەفتە دەستی لەکارکێشایەوە

دوای شەش هەفتە لەدەست بەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ،ئەمڕۆ پێنج شەممە لیز تراس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کێشایەوە ڕایگەیاند ،لە کاتی ناسەقامگیری ئابووری و نێودەوڵەتیدا دەست لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە
هەروەها وت «لە ژێر بارودۆخی ئێستادا ناتوانم ئەو ئەرکە تەواو بکەم کە پارتی پارێزگار هەڵیبژاردم بۆ ئەوەی بیکەم”
لەدرێژەی لێدوانەکەی تراس وتی « ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکی درێژ بەدەست کەمی گەشەی ئابووریەوە دەناڵێنێت و ئەو لە لایەن حزبەکەیەوە هەڵبژێردراوە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە”.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران ، کیر ستارمەری سەرۆکی پارت کرێکاری ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا داوای کرد لە ئێستادا هەڵبژاردنی گشتی پێویستە ئەمجام بدرێت ،چونکە پارتی پارێزگاران نەیتوانییوە باربژێری سەرکەوتویان هەبێت

کەمێک دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی تراس، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هیوای خواست کە بەریتانیا بە خێرایی سەقامگیری بەدەست بهێنێتەوە

لە مۆسکۆ، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی «بەریتانیا هەرگیز سەرۆک وەزیرانی شەرمنی وەهای نەبینیوە»

س،ح

___

ئاگادارییەک بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا و دەوروبەری

nusar1

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC

ڕوسیا سزایی دارایی گۆگل دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW