KDC

شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات ..ماڵئاوایی لە هونەرو کەلتووری کورستان کرد

ڕۆژی پێنچ شەممە ٢٠ / ١٠ / ٢٠٢٢ بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات پێشەوای هونەری شێوەکاری کوردیمان بیست ، کە ماوەی سێ ساڵە نەخۆش بوو ، ئەمڕۆ بۆ دوا جار ماڵئاوایی لە کوردستانیان و هونەرو کەلتووری نەتەوەی کرد …


بابەتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە مامۆستا ئیسماعیل خەیاتی نەمر .

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


هەڵهاتنی هەتاوێکی گەرمی پێ دەشتەکانی خانەقین لەنێو خانەوادەیەکی کوردپەروەر لە دەوروبەری هەردەو گردو هەڵەتە گەرمەسێرەکانەوە ..
شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات لەساڵی ١٩٤٤ لە تیلخانە سەربە خانقین سنووری پارێزگای دیالە چاوی هەڵێناوە ، ١٩٦٦ دیبلۆمی لە خانەی مامۆستایانی شاری بەعقووبە بەدەست هێناوە ، هەر لەو دەڤەرە چاوی بە ڕەش و سپی سروشت وە کەلتوورو تایبەتمەندێتی ئەو ناوچەیە کرۆتەوە تا دەگاتە ئەو ڕەنگدانەوەیەی کە لە تابلۆکانیدا ڕەچاوو دەکرێت .. وە تێکەڵیەکی تایبەتی لەگەڵ ژیان و ژیانداری لەبەغداو پەیمانگەو کۆلیژی هونەرە جوانەکان و هۆڵ وگەلەری و نمایشگاکان و ماڵە هونەریەکانی هونەرمەندان و نوسەران و پەیوەندیەکی دۆستانەی هونەرمەند خەیات لەگەڵ هاوڕێیانی ئەو سەردەو بەشداریەکی بەردەوام لەو مەودایەی کە بوو بە ڕێچکەیەك ، بوو بە ناسینێك بۆ جۆری هونەرەکەی کە ڕەش و سپی و ئابستارەکەکان جێگای تایبەتی خۆی کردوە لەنێو کۆمەڵگای هونەرو ڕٶشنبیری و هونەرمەنداندا.


ئیسماعیل خەیات یەکێکە لە پاشاکانی هونەری شێوەکاری کوردی لەم سەدەیەی ئەمڕۆی فەرهەنگ و کەلتووری کوردیدا ، وە هونەرێکی هاوچەخ و مۆدرن و پێشکەوتووی جیهانی یە کە ئازارەکانی وە بیرۆکەکانی لە کوردستانی باشوورەوە لەدایك دەبن وە لەدایك بوون ، دیداری من دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان وە لە زۆر پێشانگاو چالاکی هونەرمەند ئامادە بووم بەتایبەتی لە بەغدا و سلێمانی و هەولێر و هۆڵەندا و دەرەوەی ووڵات .. لە نزیکەوە پێکەوە کارمان کردوە و پلانمان داناوە بۆ ڕەخنەی هونەری شێوەکاری کوردی بەتایبەتی لە ساڵی ١٩٩٢ هەولێر لەگەڵ دەستەیەكی هونەرمەندان و نوسەران وە داهاتووی ئەم هونەرەمان بەرجەستە کردوە بەتایبەتی لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەکاندا .


مامۆستا ئیسماعیل خەیات وێڕای ئەزموون و تاقی کردنەوەو قووڵ بوونەوە لە جیهانی هونەریدا ، تەمەنێکی هونەری درێژ خایەنی هەیە لە کاری شێوەکاری هاوچەرخیدا ، پردێکی پەڕیونەوەشە بە ناسنامەی گەلی کورد بۆ جیهان وە بەستنەوەی بە کەلتووری کوردی بە دونیای دەرەوە لەهەموو کیشوەرەکاندا ، ئەمەش بۆ خۆی سەرکەوتن و پێش کەوتێکە لەهونەری ڕەسەنی کوردیدا. کاری هێڵکاری ڕەش و سپی وە قاوەی ئەو کارە سەرەنج ڕاکێشەرانە بوون کەلە ساڵانی هەشتاکان گرنگی پێ دەدا بە قەبارەی ٣ مەترو ٤ مەتر و نمایش کردنیان لە هۆڵی ڕەواق و ئورفەلی و ڕەشید و سەنتەری هونەری عێڕاقی و بەشداری لە ڤیستیڤاڵە جیهانی یەکان و واسطی و ڕۆژی هونەردا ، لە قۆناغێکی تر کاری گرافیکی مۆدێرن لەهەر بە ڕەش وسپی لە پانتایەکی بەرفراواندا بەرجەستەی دەکرد ، قۆناغەکان لەلای هونەرمەند گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات بەپێ ی ئەزموونەکانی ، بە شێوەیەك کاری دەکرد هەموو کاتەکانی بۆ هونەرو دیدەیی وەکو هونەرمەندێك ..


لەکارە فۆرمی یە هونەریەکانی باڵندەو دەوروبەر ئەو ئەزموونە بوو کە مرۆڤ درك بە تەنیایی و ئاوەدانی و کارەساتە جیاوازەکان دەکات ، هەر لەو هزرانەوە فۆرم بۆ فۆرم .. شێوەکانی دەگۆڕی وە لە ڕوبەری شێوەو قەبارەشەوە بەهەمان شێوە ، زۆر لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بەغدا وە زۆر لە نوسەرو ڕۆشنبیرانی بەغدا هەردەم ئامادەی پێشانگاو چالاکی یەکانی هونەرمەند بوون ، لەلایەکی تریشەوە مامۆستا لە چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی ڕۆڵ و کارگەری زۆر هەبوو لە دروست بوونی چەندین قوتابی و هونەرمەند وە دروست کردنی بناغەی هونەری شێوەکاری کورد ، ئەمەش دیوارێکی کۆنکریتی بەهێز بوو بۆ داهاتووی ئەم هونەرە کە خەڵکی ووڵاتانی تر خوێندەنەوەی سیاسی کەلتووری وە ڕۆشنبیری بکەن بۆ داهاتووی نەتەوەیەك وە میللەتێك کە پڕە لە ستەم و ئازار ، ماسی یەکان و ەباڵندەکان وە دەمامکەکان تەنها نەبوون بۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بەڵکو چیاکانیش بەتایبەت وێنەی پیرەمەگروون و دەموو چاوەکانی ڕۆژانەو بازاڕو دەشتە ووشکەکان و پۆرترێتی ئەکادیمی و زەلکاوەکان و زیندەوەرەکانی ژێر ئاوو و بەردەکانی بن ئاوو و بناری خانووە قوڕینەکان و گوندەکان و کاری ئەکادیمی و سروشت و گرافیك و چاپ و کاری ئاوی و کەلتوورە جیاکان و بەغدایی یەکان و شێوەی جل و بەرگەکان و کەرەستە کۆنەکان و شێوازی مۆدێرن و ئاوێنەو لەش و لارەکان هەوێنی ئەو کارانە بوون کە جارێك بە ڕەش و سپی وە جارێکی تریش بە هێڵکاری قاوەیی وە شین بەرجەستەی دەکردن ، مێژووی کارە ھونەرییەکانی خەیات بۆ پتر لە نیو سەدە و پتر دەگەڕێتەوە، بە درێژایی ئەم ماوەیە جێگای دەستی ئەو بە کۆمەڵگای عێراقەوە دیارە، ئەم ھونەرمەندە تا ئێستا توانیویەتی لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، نەمسا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەرویج کارە ھونەرییەکانی خۆی بە دونیا بگەیەنێ و ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی داھێنانە لە ھەرێمی کوردستان. ئیسماعیل خەیات، لە کارە ھونەریەکانی بواری پەروەردە تادەگاتە چەندین پەرتووک و نامیلکە و فۆلدەری ئامادە کردوە لەهەڵ لێدوانە هونەریەکانی بۆ ڕۆژنامەو تیڤی و سوسیال میدیاکان ڕووی هونەرەکەی شی کردۆتەوە ، ١٥ دانە لە تابلۆکانی لە لایەن مۆزەخانەی نیشتمانی عێراقەوە کڕدراوە وە لە بۆنەی تایبەتی نمایش دەکرێن . دونیای ھونەری ئیسماعیل خەیات، دونیای ئامرازە جۆراوجۆرەکانی ئافەریدکردن و ئاوێتەبوونیەتی لە خەونی گۆڕینی ژیان و نوێبوونەوە و داھێنان . لەگەڵ هەر سەردەم و کاتێکدا گۆڕانکاریەکی هاوچەری و مۆدێرن لەکارەکانیدا ڕوو دەدات وە ڕوون کردنەوەشی هەیە بۆ ئەو هەنگاوەی کە بۆی ناوە .. لەو تەمەنەدا .
لە وێستگەی مامۆستا خەیاتدا زۆر کارو چالاکی جیاجیا هەبوون وەکو پرۆژەی کارە هونەریەکانی منداڵان لە ساڵانی ١٩٨٠ کان بۆ منداڵانی کوردستان و نمایش کردنی تابلۆکانیان لە کۆریاو یابان و سین و وەرگرتنی چەندین بڕوانامەی لێزلێنان بۆ ئەو چالاکیانە وە نەخشاندنی بەردە زیندووەکان لە دێگەڵە لەساڵانی ١٩٩٦ و ١٩٩٧ لە شەڕی براکوژیدا توانی سەرەنجی هەموو هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و سیاسی یەکان ڕابکێشێت١٩٩٢ تاوەکو ١٩٩٨ ئەو کارانەی کە دژی ئەو ڕووداوانە بوون .

___

ناوەندی سوید ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمیان پیرۆز ڕاگرت

nusar1

شۆڕشی ئیبڕاهیم خانی دەلۆ

KDC

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW