لەبەر ئەم هۆکارانە قژت بۆیاخ مەکەگۆڕینی ڕه‌نگ یه‌كێكه له نه‌ریته كۆنه‌كانی میسریه‌كان و ئیمپراتۆری یۆنانی و ڕۆمانیه‌كان، له ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی بۆیه‌ی قژ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بازرگانیه‌كان له جیهاندا.
خانمان و پیاوان له جیهاندا بۆیه بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی قژیان به‌كارده‌هێنن به‌ڵام هاوشێوه‌ی ته‌واوی مادده كیمیاویه‌كانی دیكه بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات به‌هۆی بوونی مادده‌ی” پیرۆكسیدی ئامۆنیا” و زیان به تاڵه قژه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
چوار باوترین زیانه‌كانی بۆیه‌ی قژ واتلێده‌كات جارێكی دیكه بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی قژت بیر بكه‌یته‌وه.
1- ڕه‌بۆ و هه‌ستیاری پێست:به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی پارافینیلین دیامین “PPD” له بۆیه‌دا مه‌ترسی توشبوون به ڕه‌بۆ و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ستیاری زیاد ده‌كات.
2-هه‌وكردنی مه‌ترسیداری چاو:ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارڤارد ساڵی 2018 ئه‌نجامدراوه تیایدا هۆشداری له مه‌ترسییه‌كی بۆیه‌ی قژ ده‌دات كه كاتێك به‌ر چاو و ڕوخسار بكه‌وێت، چونكه ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردنی توندی چاو و سوتانه‌وه‌ی پێست.
3-مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات:ئه‌و جۆره بۆیانه‌ی كه هه‌میشه‌یین زۆر مه‌ترسیدارترن به‌راورد به‌و بۆیانه‌ی كه كاتین چونكه ڕێژه‌ی ئامۆنیا و مادده‌ی زیان به‌خشیان زیاتر تیادایه كه واده‌كات گۆڕانكاری له بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان ڕوبدات و له‌لایه‌ن پێسته‌وه ئه‌م مادده كیمیاویه ده‌مژرێت.
4- گرفت بۆ توانای دووگیانی و منداڵبوون دروست ده‌كات:توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌زانكۆی “نۆرس كارۆلینا” ئه‌نجامدراوه ئه‌نجامه‌كانی سه‌لماندویه‌تی كه به‌كارهێنانی بۆیه‌ی قژ ئه‌گه‌ری توشبوون به وه‌ره‌می ده‌ماری له كۆرپه‌له‌دا زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه له ماوه‌ی دووگیانی‌دا خانمان بۆیه بۆ قژیان به‌كارنه‌هێنن.