KDC

بەرلین : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا و بەشداری خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئەو شارەیان کرد

بەرلین: ناوەندی رەوەندی کوردستانی دامەزرا و یەکەم چالاکیان بەشداری خۆپیشاندانە دەیان هەزارییەکەی ئەو شارە بوو


 
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە فەرمی دامەزرا و، لەیەکەم چالاکیدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەشداریکردنیان بوو لە خۆپیشاندانەکانی بەرلین کە ڕۆژی شەممە ئەنجامدرا. 


ئەوەش لە کاتێکدا دێت، کە کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەردەوامن لە دامەزراندنی ناوەندی نوێ لە ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا ، کە لە پێناو دۆزی گەلی کوردستان کار و پڕۆژەی جیاواز ئەنجام بدەن.


دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەرلین، بریتین لە، دکتۆر دلێر دزەیی  وەک بەرپرسی ناوەند ، دکتۆرە سابرینە  جێگری بەرپرسی ناوەند،  حەمید ماجید، ژیان شێخ سەلمان ، کۆسار سەڵاح، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە.
جێی باسە، خۆپیشاندانەکەی بەرلین دژ بە هەڵسوکەوتە نامرۆڤایەتییەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، زیاتر لە 80 هەزار کەس بەشداربوون، کە تێیدا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین بەشداری بوو.

هاوکات هەزاران کوردی هەر چوار پارچەی کوردیستانیش بە

ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداریان کرد، ئەوە بەمەبەستی ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتی دیکتاتۆرانەی ئەو رژێمەی ئێران، کە لە دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە درووشمی (ژن، ژیان، ئازادی) دەستی پێکرد و، دواتر شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەشی گرتەوە.

___

ئەفغانستان بۆ وەرگرتنەوەیی دەروازە سنوریەکان ئامادەکاریدەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC

بەرپرسێکی ڕوسیا : بەئەندام بوونی سوید و فیلەند ناچاردەکرێن مۆسکۆ وەک دوژمن سەیربکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW