KDC

شێوەکاری کورد هەڤاڵ ناڵی لە ڕوانگەی قوتابخانە ئەکادیمی یەکانەوە

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند…


شێوەکاری کورد هەڤاڵ ناڵی لەساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە ، لەساڵی ١٩٨٨ پەیمانگای هونەری تەکنەلۆژی لە شاری موسڵ تەواو کردوە.
۱۹۸۸ دەرچوی پەیمانگەی هونەری تەکنەلۆژی شاری موسڵ
ئەندامی یەکێتی هونەرمەندان و دواتر یەکێتی هونەرمەندانی یەکگرتو بووم لەسلێمانی/ کوردستان
( ۱۹۹۱- ۱۹۹٥ ) کاری هونەری و کامێرامان بووە.
بێگومان حەزە هونەریەکان هەموویان لە سەرچاوەیەکەوە لەنگەر دەگرن و هەنگاو دەنێن ، وە هونەری بەشەکانی تریش هەمان هەست و سۆزو هزرە بۆ چوونە نێو هونەر بەشێوەکی تری هونەری یەوە ، کار لە نێو هونەری شێوەکاری بێگومان هەر ئەو ئەزموون و هێزو هزرەیە کە ڕێچکەی قوتابخانە هونەریەکان لە خۆ دەگرێت .
هونەرمەند هەڤاڵ ناڵی لەساڵی ١٩٩٦ وە لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە ، وە هەر لەوێ وە بە خوێنندن و توێژینەوەو تێکەڵ بوون بە جیهانی هونەری خوێندوە وە خۆی سەرقاڵی ئەو هونەرە کردوە ، وە ئەندامە لە گروپە هونەریەکانی ئەو ووڵاتە ، بەڵام چونکە لەساڵانی ڕابردوو بناغەیەکی وهونەری بۆ خۆی داناوە لە شاری سلێمانی وە بەشداری و چالاکی هونەری هەبووە ، ئاسان کاری بۆ ئێستا هەر ئاسانە واتە تۆ بناغەیەکی هونەری ئەکادیمی گرنگت هەیە لە ڕابردوودا ، بەڵام بە شێوازێکی مۆدێرن هەنگاوی نوێ ی بۆ دەنێیت ، هونەرمەند خۆی لە نێو هونەری دیگیتاڵی و ٣ دی دا دەدۆزێتەوە لەو کارانەی کە چاو دیدەی بۆ دەکات و تێڕوانینی تێدا هەیە .
لە ئێستای هونەری تەکنەلۆژیدا زۆر بەهای هونەری هەیە مرۆڤ لەدەستی دەدات وەکو جێگە پەنجەو فرشەو هێزی هزری هونەری بۆ کاری کۆمپیوتەری و ٣ دی ، بەڵام هەرکات هونەرە سادە ئەکادیمی ڕیالیستی یەکە تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە لەم جیهانەدا
هونەرمەند هەڤاڵ لەو ئەزموونەی بەخۆیەوە بینیوە لە ڕابردوودا کە بتوانێت قوتابخانە هونەریەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە وە سەرەنجی لەسەر جۆرە ستایلێك بێت ، ئەوەش لەکارە هونەرەیەکاندا بەرچاوو دیدە دەکەوێت. خەمی ووڵات و نیشتیمان یەکێکە لە کۆڵەکانی ئەو هونەرمەندە شێوەکارە کوردە کە لە ڕابردوودا توانیوتی دەربڕینی تایبەتی لێ بکات لە ڕێگای کەڤاڵە هونەری یەکانەوە وە تێ دەگات لە ئازارو مەینەتی میللەت و نیشتیمانەکەی ئەمانەو چەندین فۆرمەڵەی جیاجیا هەوێنی ئەو خەمو خەونانەن کەلە ڕۆژگارێکدا لەدایك دەبن و هونەرمەند لە ڕێگای هێڵ و ڕەنگ و کەڤاڵەوە دەیانخاتە ڕوو ، تا ئەوکاتەی تایبەتمەندێتییەکی خۆی بۆ بەدەست دەهێنێت .
ئەکادیمیەتی ڕیالیستی تەنها قوتابخانە هونەری نەبوون لە ئەزموونی هونەرمەند هەڤاڵ نالیدا بەڵکو هەنگاوەکان بەو شێوەیە بووە کە ئەکادیمیەتی دەربڕین خوازیش هۆکارو ڕێگایەکی ترن بن بۆ ئازار شکێنی ئەو هەموو کارەساتەی کەبەسەر میللەتی کوردا هاتووە ، چ لە ڕابردوو وە چ لە داهاتوودا ، لەهەندێك کاتدا ئابستراک جێگەی ئەو هەموو ئازارانەش ناگرێتەوە ، واتە خەونەکان وەکو جاڵجاڵۆکەیین بۆ هونەرمەند ، ئەوەش لە ڕەنگینەی کارەکاندا بەدی دەکەوێت و دیدەی لێ دەکرێت .
۱۹۹٦ دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیام.
ئێستا ئەندامی گروپی (Reng Art)ـم لەئەڵمانیا.
( ۱۹۷۷ – ۱۹۸٥ ) چەندین پیشانگای هاوبەش و بەشداری چالاکی قوتابخانەکانم کردووە.
۱۹۸٦ پیشانگای تایبەت لەپەیمانگە /موسڵ.
۱۹۸۷ پیشانگای هاوبەش / موسڵ.
۱۹۸۸ پیشانگای کارەساتی هەڵەبجە / موسڵ.
۱۹۹۲ پیشانگای تایبەت لە هۆڵی سورکێو / سلێمانی.
۱۹۹٤ پیشانگای هاوبەش / سلێمانی.
۱۹۹٥ پیشانگای هاوبەش / سلێمانی.
۱۹۹٦ پیشانگای پۆستەر / بەرلین .
۲٠٠۲ پیشانگای تایبەت کارەساتی هەڵبجە /دارمشات.
۲٠٠۲ پیشانگای تایبەت / بەرلین.
۲٠٠۳ پیشانگای پۆستەر / دارمشتات.
( ۲٠٠٦ – ۲٠٠۷ ) وێنەی سەردیوار لە شانۆی (Hof Art) / دارمشتات.
۲٠۱٠ بەشداری پرۆژەی ئاشتی گەلان / مانهایم.
۲٠۱۲ بەشداری پرۆژەی لەناو هونەردا
لەزانکۆ / مانهایم.
۲٠۱۳ بەشداری پرۆژەی ئاشتی جیهانی هاوڕێی هونەرمەندم (بەهادین) / مانهایم.
۲٠۱٤ پیشانگای تایبەت / مانهایم.
۲٠۱٤ پیشانگای هاوبەش / هایدلبێرگ.
۲٠۱٥ پیشانگای هاوبەش (ئەنفال) /بەرلین
۲٠۱٦ پیشانگای پۆستەر / دارمشتات.
۲٠۱۷ پیشانگای پۆستەر (هەڵەبجە) / دارمشتات.
۲٠۱۹ پرۆژەی ئاشتی موڵکی هەموانە لەفێرگەی (STS) /دارمشتات.
۲٠۱۹ پیشانگای هاوبەش (جینۆسایدی یەزیدیەکان) / هانۆڤەر.
۲٠۲٠ پیشانگای هاوبەشی ئەلکترۆنی (3D) لەگەڵ گروپی (Reng Art).
۲٠۲۱ چاپکردنی یەکەم نامیلکە (کەتەلۆکی گیانداران).
۲٠۲۱ بەشداری لەپیشانگەی هاوبەشی ٤۸ هونەرمەند لەگەڵ گروپی (Reng ART) (ئاشکراکردن/ دەمامك ـنەکردن) / کرێفێڵد.

___

نەمسا: ناوەندی ڤێنا بەشداری مەراسیمی یەکی ئایاریان کرد

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە

nusar1

دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵای داخستنی هەدەپەی پەسەند کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW