KDC

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

بۆ یەکەم جار پاش پێنج ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، فیلمێکی دۆکۆمنتاری بە ناونیشانی،) بۆچی ریفراندۆم) لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و، بە سپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی پەخش دەکرێت.

ئەم کورتە دیۆکۆمنێتارییە، باس لە نەهامەتییەکانی کورد و کوردستان دەکات، کە تێیدا چەند کەسایەتی سیاسی و سەربازی و مەدەنی شەن و کەوی پرسەکە دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

دکتۆر بەشیر حەداد

دکتۆر جەعفەر ئیمنکی

لیوا بەهجەت سێلکی

محەمەد حاجی مەحمود سکتێری سۆسالست دیموکراتی کوردستان

دایکە شمێ، دایکی شەهیدانی ئێزیدی

کوڕی شەهید هوجام سورچی

مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی

مەلا بەختیار

لیوا سەرحەد قادر

بە سپۆنسەری کوردستان تیڤی و، وەرگێڕانی سەبتایتل بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی پەخش دەکرێت.

جێی باسە، ئەم کورتە فلمە، یەکەمجار کرایە دیاری بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و، لە شارەکانی کوردستان نمایش دەکرێت، پاشان لە وڵاتانی دەرەوە.

___

“شانێک بەبن باری نیشتمانەوە” لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس

KDC

ڤیەننا : هەوڵەکان بۆ “ڕێککەوتنێکی کاتی” بۆ وەستاندنی ناوەکی ئێران

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW