KDC

ژینا ئەمینی: خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە


لە چلەی ماتەمینی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ ،پتر لە 10هەزار کەس لە شاری سەقز بە سرودی نیشتمانی کوردستان و ژن ،ژیان ئازادی ،مردن بۆدیکتاتۆریەت بەشداریان کرد ،سەڕەڕای هۆشداری هێزەکانی ڕژێمی و بە هێنانی هێزی زۆر وگرتنەبەری ڕێوشوێنی توند ،بەڵام هاوڵاتیان و چالاکوانان خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانیان فراوانتر کرد

هەرچەندە بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و بڕینی ئەنتەرنێت ،بەڵام خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەبوو ،هەروەها لە شارەکانی تری ئێرانیش لەزانکۆکان قوتابیان درێژەدەری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ،کەزۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتبوو

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هانگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ،کەبارەگەکەی لەوڵاتی نەرویجە و چاودێری پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات ،ڕایگەیاند ،هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەقز، شوێنی لەدایک بوونی ژینا ئەمینی، لە چلەمین ڕۆژیدا تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
ئەمەو ڕێکخراوی ناوبراو لەتویتەر نوسیویەتی هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ و تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە و لەشەقامی زەندانی سەر بەشاری سەقز تەقەیان لەخەڵک کردووە

چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند ، کە دەزگا ئەمنییەکان خانەوادەی ئەمینی ئاگادار کردۆتەوە کە لە یادی چلەمیندا مەراسیمێک ئەنجام نەدەن و داوا لە خەڵک کردبوو ڕۆژی چوارشەممە سەردانی گۆڕەکەیان بکەن یان لە بەرامبەردا دەبێت نیگەران بن لە ژیانی نەوەکانیان »،بەڵام هاوڵاتیان گوێیان بە فشارو ڕێوشوێنی توندی هێزەکانی ڕژێم نەگرت

بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییانە کەلە تۆرە کۆمەڵاتیەکان بڵاوبۆتەوە لە شارەکانی کوردستان (سنە و سەقز و دیواندەرە و مەریوان و کامیاران) مانگرتن گشتی بەداخستنی شەقامەکان و بازاڕەکان درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بەردەوامی هەبوو

جێ ئاماژەیە لەدوای بانگەوازی ڕێکخراوە مەدنی و چالاکوانان و لایەنەکان کە چلەی ژینا خۆپیشاندان و ناڕازایەتی سەنسەری بەڕێوەببرێت ئەمەو زانکۆکانی سەرانسەری ئێران ڕۆژی سێ شەممەقوتابیانی خۆپیشاندانی بەربڵاویان کرد، سەرەڕای سەرکوتکردن وڕەشبگیری لەلایەن ڕژێمی تارانەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن فرانس پرێسەوە پشتڕاست کراوەتەوە، خوێندکارانی زانکۆی شەهید جەمران لە شاری ئەهواز لە باشوری ڕۆژئاوای خوزستان لەوانەیەبە دنگی بەرز هاواریان دەکرد ، بمرین بەڵام سوکایەتی قبوڵ ناکەین

س،ح

___

چین : ١٠٠هەزار ڤاکسینی سینۆفارم ڕەوانەی هەرێم دەکات

KDC

ناوەندی نەرویج پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاندیدە کوردە دەرچووەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج دەکات

nusar1

ئەڵمانیا رێپێدانی هێڵی گازی نۆرد ستریم دووی ڕووسیای هەڵپەسارد 

KDC
KDC

FREE
VIEW