KDC

ئەمەریکا : داوای کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکات

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران ،
سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بەڵام جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی، چ تاکلایەنە، یان بە هاوکاری هاوبەشەکانی لەڕێی نەتەوەیەکگرتووەکان سزای بەرپرسانی ئێرانی بدات

سایتی ئەلعربییە بڵاویکردەوە کە یاداشتێکی ناوخۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە کە وڵاتەیەکگرتووەکان ئەمەریکا لە ڕۆژانی داهاتوو ئامادەکاری دەکات بۆ تیشکخستنە سەر بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپای ئەو خۆپیشاندانانەی کە بەهۆی گیانلەدەستدانی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە بارەگای پۆلیسی ئایینی لە تارانی پایتەختی ئێران ڕوویدابوو

بەپێی ئەو یاداشتە ئەمریکا و ئەلبانیا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو داوای کۆبوونەوەیەکی نافەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا شیرین عیبادی، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ئێرانی و خانمەئەکتەر و چالاکوانی نازانین بونیادی وتەیان دەبێت

هەروەها ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر بەردەوامی سەرکوتکردنی ژنان و کچان و ئەندامانی کەمینە ئاینی و ڕەگەزییەکانی ئێران دەکاتەوە

هەروەها بڕیارە جاڤد ڕەحمان، لێکۆڵەری سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران، لەو کۆبوونەوەیە بەشداریبکات و ، هەروەها وڵاتانی دیکەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ بەشداری بکەن

جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە توندتیژی هێزە ئەمنیەکانی تاران بە کوشتن و دەستگیرکردنی فراوانی هاوڵاتیان و چالاکوانان نیگەرانە و بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕوی توندیژی و ئەشکنجەدانی دەبنەوە ،بەوهۆیەشەوە بەتەقەی هێزەئەمنییەکان زیاتر لە 23 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە بەشێکی زۆری ئافرەتان دوای دەستگیر کردنیان ڕووبەڕوی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەبنەوە

س،ح

___

زیاتر لە 700هەزار ئۆکرانی ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە

nusar1

ڕوسیا کارەبای لە فینلەندا دەبڕێت

nusar1

ناوەندی دیسلدۆرف بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW