KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە دەرهێنەری سینەمایی نەسرین عابدین دەکات

ڕۆژی دوو شەممە 31.10.2022 لەهەولێری پایتەختی کوردستان تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بەئامادە بوونی موزەفەر ئەحمەد بەرپرسی نوێنەرەیەتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان پیشوازییان لە نەسرین عابدین دەرهێنەری بەتوانای بواری فیلمی سینەمایی و میدیا نێروەیی کاراکتەری پرۆژەی فیلمە دیکۆمێنتاری کرد


لە دیدارەکەدا کەبەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەیەکی فیلمی دیکۆمێنتاری بوو ، باس لە چۆنیەتی پرۆژەکەو گفتگۆی لەسەرئەنجامدانی کراو جەخت لەسەر پشتیوانی لە پرۆژەکە کراو ،ئەوەی لە تواناشدابێت هاوکاریان بکرێت

جێی ئاماژەیە فیلمە دیکۆمێنتاری بەناوی (میدیا پەنابەرێکی بێ ناسنامە)یە

فیلمێکی بەڵگەنامەیی ٣٠ خولەکە،بە شێوازی دراما پێشکەش دەکرێت
ئەرشیفی کوردیەو وەرگێڕانی ئینگلیزیە
دەرهێنانی : نسرین عابدین
شوێنی وێنەگرتنی فلیمەکە:-ئەلمانیاوکوردستان
دابەشکردنی فلیمەکە لە ڤیستیفالی نێو دەوڵەتیە بۆ ماوەی دوساڵ
کورتەی پرۆژەکە:-
میدیا یەکەم کچی کوردی پارێزگای دهۆک بوو کەلەسەر تەختەی شانۆ ڕاوەستا بۆ سەماکردن و گوتنی گۆرانی و نواندن.هەرچەند زۆرێک لە خێزان و بنەماڵەی ڕێگریان لێدەکرد لەماوەی٣٢ساڵ،بەڵام هەر پێداگری کردو کۆڵی نەدا.بەڵام ئەم پێداگریەی درێژەی نەکێشا. دوای هەڵگیرسانی جەنگ بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن تاوانبار صدام حسین،ڕویان کردە ئێران لەگەڵ خێزانی تا ببێتە پەنابەر ێکی خاوەن ئیمتیازلە وڵاتێکی ئیسلامی. دەبێت شوی پێشوەختە بکات.بۆیە میدیا بوە ئافرەتی ماڵەوەو ژنێکی بێتاقەت و بێزار دوایی ڕویان کردە ئەوروپا خۆی و مێردی و کوڕەکەی ، داوای پەناهندەییان کرد،بەڵام نەیزانی لەوڵاتی ئازادیەکان بێ ناسنامە دەبێت.بۆیە خەونی میدیا وەرگرتنی مافی پەنابەری بوو لە ئەڵمانیا بۆئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لەکوردستان ، بۆ ناو ماڵ و خێزانەکەی و ناو ئەو شانۆیەی سەماو گۆرانی تێدا کردوەو وتوە.بەڵام ئەوخەونە درێژەی نەکێشاو، ئەوە ماوەی ٢٥ساڵە بەردوام بێ هیچ ئاوات و ناسنامەیەکە
فلیم بەرداری و وێنەگرتنی لەئەڵمانیا و لەکوردستانیش لە ناوچەی ئامێدی کراوە

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لە سەنتەری شاری ڤۆلفسبورگ یادی نەورۆزیان کردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW