KDC

ناوەندی کەنەدا پێداویستی بۆ مانگرتوانی بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە دابین دەکات

ڕۆژی چوارشەممە رێککەوتی ١٦/١١/٢٠٢٢، شوان ئاغا بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-کەنەدا و ئەندامانی ناوەند لە شاری ئۆتاوا، بۆ پشتگیری لە مانگرتوانی کوردانی ڕۆژهەڵات، لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی کەنەدا سەردانیان کردن و، هەندێ پێداویستی سەرەتاییان بۆ دابین کردن.

ئامانج لەو سەردانەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، لە نزیکەوە هەواڵپرسینی تەندروستی و پشتگیری ناوەند بوو بۆ مانگرتوانی کوردانی ئەو وڵاتە لەبەردەم پەرلەمانی کەنەدا، لە هەمانکاتدا پێداویستیە سەرەتایەکانیشیان لەلایەن ناوەندی رەوەندی کوردستانییەوە بۆ دابین کران و، لەلایەن مانگرتوانەوە زۆر دڵ خۆش بوون و، سوپاسی بێپایانی ناوەندی رەوەندی کوردستانیان کرد.

جێگای باسە، لە تەواوی وڵاتان مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاندراوە بۆ پشتگیری کردنی گەلانی ئێران بە گشتی و، بەتایبەت خوشک و برایانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

‏‎

‏‎

___

ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعس کۆچی دوایی کرد

KDC

نرخی بەرمیلێ نەوت 130دۆلاری تێدەپەڕانێت

nusar1

خانمە چالاوانێکی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

KDC
KDC

FREE
VIEW