KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لەسویسرا دەکەن

ڕۆژی یەک شەممە شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کە پێک هاتبوون لە : سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند ،سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندن و شۆڕش ئەردۆگان بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لە سویسرا یان کرد

لەمەراسیمی ڕاگەیاندنەکەدا کە چەندین کۆمەڵەو ڕێکخراو و لایەنەکان بانگهێشت کرابوون ،سەرەتا وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سرودی نیشتمانی کوردستان دەستی پێکرد و وتاری فیدراسیۆنا کورد لە سویسرا جەخت لەسەر ڕۆڵی دیاسپۆرا کورد لەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد کرایەوە لە سەردەمە جیاوازەکان ،هەروەها باس لە یەکگرتووی ڕەوەندی کوردی پەرەپێدانی دانوستانی هاوبەش دیاسپۆرای کورد و هاریکاری لایەنەکان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە هاوبەشە کەلەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی تر ،کە هەماهانگی هاوبەش هەبێت کرا

لەبەشێکی تردا سەرکۆنەی بۆردومانەکانی داگیرکەرانی کوددستان دژ بە هاوڵاتیان و کەمپی پەنابەران لەباشور و ڕۆژئاوایی کوردستان کرا و هەروەها پشتگیری لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە
دواتر بەرپرسی ناوەندی سویسرا لە وتەیەکدا پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لە سویسرا کرد ،جەخت لەسەر ئامانجی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە کە یەکگرتن و کۆکردنەوەی کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەدوور لە ئینتیمایی سیاسیی لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان،بەهیوایی دوای ئەم کۆبوونەوەیە بە هامەهانگی لەگەڵ فیدراسیۆن بەیەکەوە کارەکان بەرەوپێشبەرین ،هەروەها لەبەشێکی تری وتەکەی جەختی لە ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە ،کە دەوتوانن بە یەکەوە کاری گرنگ و گشگیری بکەین


هەرلە مەراسیمەکەدا بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر ڕەوشەی کوردستان بەگشتی ،شێوازی خەباتی دیاسپۆرا لە دەرەوە لە نێوەندی لۆبی و دیبلۆماسی ،کە لەساڵی 2021 لەسەر فەرمان و ڕێنمایی سەرۆک بارزانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا ،ئەوەش بەدوور لە ئیتیمایی سیاسی لایەنەکان ،کوردستانیانی دیاسپۆرا ڕۆڵی بەرچاو بگێرن لەسەر پێشخستنی کەلتور و زمانی کوردی لە نێو ڕەوەندی کوردستانی ،کە نەوەکانی داهاتوو زیاتر برەو بە ناسنامەیی نەتەوەی خۆیان بدەن ،ببنە ڕێگاو هۆکارێکی گرنگ لە دیپۆلماسی و لۆبی کوردستانیان لە دەرەوە ،لەبەشێکی تر وتەیەکدا ڕۆشنایی خستە سەر هەبوونی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی و دەستپێشخەری بۆ کۆکردنەوە و یەکگرتنی تەواوی کۆمەڵ و ڕێکخراوکان لەژێر چەتری ناوەندی کوردستانی بەشداربن

دوایی خوێندنەوەی وتەی لایەنەکان ،مەراسیمەکە بە وتنی چەند سرود و گۆرانی مەراسیمەکە کۆتایی هات ،
جێی ئاماژەیە لەنێوەندا وەک ناوەندی سویسرا چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتی و چالاکوانان و لایەکان سازکرا ،دیدو ڕۆشنایی بەرنامەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شیکرایەوە و بەرنامە ڕێژی بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئەم مەبەستە گفتگۆی لە بارەوە کرا ،لەکۆتایی دا هیوایان خواست کە ئەم دیدارو چاوپێکەوتنانە ببنە بەرنامەی کاری داهاتوو

س،ح

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

nusar1

24.4 کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕەی بۆردومانکردنی قەڵادزێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ پرسە و سەرخۆشییان گەیاندە پۆلیسی ئەڵمانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW