بڕیارە 15ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرسیبە جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان کۆببێتەوە و، دەنگلەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان بدات.
پێشتریش لە شەشی تەمموز لیژنەی پەیوەندییەکانیدەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا جینۆسایدی کوردانی ئێزدیبە فەرمی ناساند و، لە هەنگاوی دواتریش 15ی تەمموز2021 بڕیارە پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر ئەو پرسەکۆببێتەوە و تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزیدی بەفەرمی بە جینۆساید بناسێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی هۆڵەنداجینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە فەرمی ناساند و تاوەکوئێستاش 15 وڵات و رێکخراوی جیهانی بەفەرمیجینۆسایدی ئێزدییەکانیان ناساندووە.
نزیکەی حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانتێپەڕی، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆسایدنەناسێندراوە، بە هەوڵەکانی نوێنەری حکومەتی هەرێمیکوردستانیش لە یەکێتی ئەوروپا بەلجیکا و هۆڵەندکۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساندووە وراوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدەڵێت، کابینەی نۆیهم لە هەوڵەکانی بۆبەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەردەوامدەبێت.