KDC

با خەونەکانمان ئامانجدار بێت نەوەک خەێاڵدار !؟

هەوارخان سەید موراد ..


بێگومان لە گوزەری ژیان کردن هەموو کەسێک کۆلێک ئامانج و کۆلێک خەون و خەیاڵی هەیە ، ئەوەی گرنگە ئێمە شڵۆڤەیەک بۆ ئەم دوو دەستەواژەیە بکەین . رەنگە لەرووی ڕوالەت ئەم دوو ووشەیە مانایان لەیەکتری نزیک بێت ، بەڵام لە ناوەرۆک دا بەهۆی کرداری هەنگاونان هاومانای نابەخشێت ، “خەون و خەیاڵ” هەر لە مناڵێکی بچکۆلە تا مرۆڤگەڵێکی گەورە، رەنگە بەهەزاران خۆزگە و خەون و خەیاڵیان هەبێت ، کە مرۆڤ چرکەیەک بەهۆی خەیاڵ ئارەزووی ئەو شتگەڵانە دەکات کە حەزی بۆ دەکات و هیوایەکی گەورە ئەخاتە دڵیەوە ، ئەم چرکە ساتە چێژێکی زۆر ئینێرجی هەیە کەوا هەست دەکەیت دونیا و گشت ئادەمیزارەکان فەرشی سووریان بۆت ڕاخستوە بۆ ئەوەی سەمای شادی ئارەزوەکانت بکەی، کە بێدار دەبیتەوە هەست دەکەیت لە خەیاڵ پڵاویدا گوزەرت کردوە ، خەیاڵ چێژی خۆشترە بێ ماندوو بوونە بەڵام دەرئەنجامی تەنها یەک چرکە چێژە، بۆیە بي هیچ کردارێک داوای هەموو شتێک لە پەروەردگاری دەکات ….. مرۆڤ کە “ئامانج”ی پێش خەون و خەێاڵ خست ، تێدەگات ژیان فەرشی سوور نیە ، ژیان بێ هەنگاونان هیچ خەونێک نابێتە ڕاستی ، بۆیە دەبێت مرۆڤ ئامانجەکانی گەورە بێت و متمانەی بەهێزی مرۆڤ بوونی هەبێت ، ژیان لەسەر کەس ناوەستێت تا ئەمرۆ خوێن گەرمئ جوڵە نەکەیت بەیانی هێزێکی وات نیە کە بتوانی کارێک بکەیت ، کە هێزی کارت هەبوو متمانەت زیاتر بە خۆت و خوداوەند دەبێت ، تێدەگەی کە کار لە خۆت و بەرەکەت لە پەروەردگارت ….
پوختەی ئامانجداری لەم چەند خاڵەیەدا کۆیدەکەمەوە!…
١- ئامانجەکان با شتگەڵی زۆر مەحاڵ نەبن ، لە چوارچێوەی ئەو شارەزایەی و هێزی بەهرەت بوونت دا بێت
٢- هیچ ئامانجێک بێ ماندوو بوون بەدەست نایات ، شتگەڵی گەورە ماندوو بوون و قوربانی گەورە و هێزی دەوێت
٣- بەرنامە دارێژی و رێکخستنی کات دوو فاکتەری سەرەکین بۆ سەرەتای هەنگاونان
٤- ڕاوێژ کردن و رێنموی وەرگرتن لە کەسانی ئەزمون دار
٥- ئامانج دوای ئامانج هەنگاوبنێ ، نەوەک لەیەک کاتدا چەند ئامانجێک لە فکرت کرۆک بکەی ، ئەمە دەچێتە قاڵبی خەون و خەێاڵ
٦- گرنگیدان شارەزای زیاتر لەو بوارەی کە پسپۆریت لەسەری هەیە و شارەزایی لر زمانەوانی جیا جیا و گرنگی دان بەو میهنەیەت زیاتر گڕوتینی کار و هەنگاونانت پێدەبەخشێت.

___

بەلجیکا: ناوەندی لوڤن و فدراسیۆنی نوسەران و گروپی خانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا

nusar1

لەبەر ئەوەی ئامادە نابێت ماسک ببەستێت فڕۆکەیەک بە 129 سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە

KDC

کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان بانگهێشتی کوردستانیانی ئەڵمانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW