KDC

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمکار دەکەن

ئێوارەی دووشەممە 28.11.2022شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنان ،کەلەلایەن شارەوانیRenens لە شاری لۆزان بۆ ڕێکخراوی کۆمکار لەو وڵاتە ڕێکخرابوو دەکەن

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،کە پێک هاتبوون لە دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگیری بەرپرسی ناوەند ،شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان ،سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەند بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا کرد
مەراسیمەکە بە ئامادەبوون سەرۆک و تیمی کارگێری شاروانی ناوبراو ،لایەنەکانی سویسری ،کەسایەتی کوردستانی ڕێکخراوەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردستانیان بە جلی کوردی ، چەپەکە گوڵی ڕێزلێنان بە خشرایە ڕێکخراوی کۆمکار و دەستەی بەڕێوەبەری و هەر لەکاتی خەڵاتەکان تیمی کۆمکار بە جلی کوردی و وێنەی ژینا ئەمینی بە وتنەوەی ژن ژیان ئازادی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد.

لە چاوپێکەوتنێک دا عابدی چادری سەرۆکی کۆمکار بۆ سایتی کوردیش دی سی و ڕەوەند،تیشکی خستەسەر چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە کە ماوەی 37 ساڵە ،وەک ڕێکخراوێکی کلتوری ،چڤاکی ،مرۆیی کوردستانیانە چالاکییەکانی بەڕێوەدەبەن ،هەروەها لەبارەی شێوازی خەڵاتی ڕێزلێنانەکە ئاماژەی کرد ،کە شارەوانی Renensساڵانە ڕێکخراوێکی کلتوری و چڤاکی لە سنورەکەدا بەچەند پێوەرێکی تایبەتمەند چالاکی ڕێکخراوەکان هەڵدەسەنگێنن دواتر خەڵاتیان دەکەن
کەبۆئێمەی کوردستانی جێگایی شانازییە کەئەم ساڵ ڕێکخراوی کۆمکار دەستنیشانکراوە


لەبەشێکی تر چادری ئاماژەیە بە ئامادەبوانی کرد ،کە سەرۆکی شارەوانی تەواوی تیمەکەیان و لایەنەکانی سویسرا لە ناوچەیە ئامادەیان هەبووە ،لەگەڵ چەند ڕێکخراو و کەسیایەتی کوردستان و چالاکوانان بانگهێشتی ئەم مەراسیمە کراون
دواتر باسی چالاکی ڕێکخراوی کۆمکار کرد کە لە چوارچێوەی کەلتوری ، چڤاکی و،مرۆیی و دیپۆلماسی لەگەڵ ئەوەشدا چالاکییەکانیان لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی خەڵکی کوردستانن

جێی ئاماژەیە هەرلە مەراسیمەکەدا کۆمەڵە گەنج خەڵاتکران وەک پاڵپشتی بۆ نەوەی داهاتوو ،کەلە چالاکییەکانیان بۆ داهاتوو بەشداریان هەبێت .هەروەها بەجلی کوردی گۆرانی وهەڵپەرەکێی کوردەواری مەراسیمەکەیان هەمەرەنگتر کرد

___

جاشێتی تاکەی ؟

nusar1

بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەرویژ، شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویژ کۆبووەوە

KDC

شەرقولئەوسەت: پشتیوانی مانەوەی کازمی وەک سەرۆکوەزیران زۆرە

KDC
KDC

FREE
VIEW