KDC

نەرویج: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی نەرویج دکتۆر نورەالدین خۆشناو کوردیناتۆری کونفێدراسیون و سەرۆکی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی و مەسعود ناسری بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان کرد. 

لەپەرلەمانی نەرویج لەلایەن پەرلەمانتار شیشتی بەرگستۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتی و هاوڕێکانی پێشوازیکران ،لە کۆبوونەوەیەک دا دکتۆر نورەدین سوپاسی
خاتو شیشتی و هەڤالانی کرد بو ئەم دەرفەتە و هیواشی خواست ئەم کۆبوونەوانە درێژەی هەبێت ، بو ئەوەی بتوانین لە نزیکەوە بیروڕا ئالوگۆر بکرێت ببێتە دروست کردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان نەرویج و کوردستان

ئەمەو شیستی زۆر بە وردی گوێ بو قسەکان گرت و پێشنیاری کرد کەلە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لەگەڵ کۆمیتەکانی دیکەی پەرلەماندا دانیشتن پێک بهێنن.

دواتر لەسەر ئەم پێشهاتانەی ئەمڕۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان روو دەدات مەسعود ناسری بە وردی باسی پیشهاتەکان و چالاکیەکانی خەڵک و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بو پەرلەمانتاران باسکرد ،وهەر لەو دیدارەدا پرسیار و وڵام ئاڵوگوڕ کرا کە چۆن بتواندرێت پێش بەم کارە دژە مرۆڤیانەی ڕژیمی ئێران بگیردرێت.
هەروەها لە درێژەی چاوپیکەوتنەکەدا چەند خاڵی گرنگی دیکە هاتە ئاماژەپێدان کە بریتی بوون لە :
پێشنیاری کردنەوەی کونسڵگەری نەرویج لە هەولێر کرا . لەوبارەوە سەرنج خرایە سەر ڕەوەندێکی زۆری کوردستانی لە نەرویج بۆ ئاسانکاری کارو باریان لە کوردستان کونسڵگەریەک پێویستە ،ڕەوەندی کوردستانی بۆ کارەکانیان بۆ ئەردەن یان ئێران نەچن .
هەروەها باسیکیش لەسەر کارا کردنی بازرگانی لە نێوان کوردستان و نەرویج کرا. لە هەمانکاتیشدا کردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە نەرویج تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوو .
لە خاڵیکی دیکەدا داوا کرا  وەک چۆن ئەڵمانیا پرسی پێشلکاری مافی مرۆڤی ئێران و کۆشتن و زیندانی کردنی چالاکوانانی کورد و ئێرانی لە پەرلەمانی ئەوروپا باسکرد و پشتگیری خۆپیشاندانەکان دەکات، نەرویجیش کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە ئەم پرسە لە نەتەوەیکگرتووەکاندا بووروژێنی و پشگیری بکات. 
لە کۆتایشدا هەردوو لا جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان کردەوە و سەردانەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

___

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆکارلۆس

nusar1

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

nusar1

پرۆفیل ڕایان گیگز

nusar1
KDC

FREE
VIEW