KDC

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنفرانسێک دەکات

رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی 7ی12ی2022، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا بەشداريی کۆنفرانسێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی لە لەندەنی پایتەخت کرد.

کۆنفرانسەکە لەژێر ناونيشانیemergency parliamentary meeting to discuss ، بە ئامادەبوونی دوو ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە سازکرا، کە تێیدا باس لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و، بۆچوون و سەرنجی نيشتمانيان لەسەر بێدەنگی حکومەتی بەريتانيا لە ئاست ئەو زوڵم و زۆرەی دەرحەق بە نەتەوەي کورد دەکرێت خرانەڕوو، کە تێیدا بەختیار وەیس، وەک نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشدار بوو.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زياتر جەختی لەسەر بۆردومانکردنی خەڵکی سڤيل کردەوە، لەلايەن تورکياوە بۆ سەر رۆژئاواي کوردستان ئەنجام دەدرێت، وە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەولاوە کوشتاری کوردانی رۆژهەڵاتی دەست پێکردووە، هاوکات بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانیش لە باشوور کوردستان ئەنجام دەدا.

___

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

nusar1

تاڵیبان پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە

KDC

فۆبیا لە هاوسەرگیری

nusar1
KDC

FREE
VIEW